بەڕێوەبەری شارۆچکەی سیدەکان کەهاوت بەرپرسی لێژنەی ئەمنی ئەودەڤەرەیە بەکوردستان تیڤی ڕاگەیاند حكومەتی هەرێم لەڕێگای لێژنەکانی ئەمنی شاروشارۆچکەکان بۆ خۆپاراستن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا رێكاری توندی گرتۆتە بەر و هاتووچۆی لە رێگەی دەروازەكان وشارەکان راگرتووە
لەدەڤەری سیدەکانیش کەچەند دەروازەیەکی نافەرمی لەگەل ئێران و تورکیا هەیە بەگومانی ئەوەی هاتوچۆی نایاسای تێدا بکرێت و ئەونەخۆشیە بلاو ببێتەوە ڕێوشوێنێ توند گێراوەتەبەر هەروها ئاماژەی بەوەکرد کە هەرکەس وهاولاتیەک یش بە شێوەی نایاسایی ئەوسنورانە هاتوچۆبکات و بەبەقاچاغ گەڕابێتەوە رووبەڕووی یاسا دەكرێنەوە
ئێحسان چەلەبی بەڕێوەبەری شاروچکەی سیدەکان گوتیشی لە 2 وڕۆژی ڕابردوش (7) هاولاتی کەدانیشتوی شاروچکەی سیدەکان و گوندەکانی ئەودەڤەرەن و لەسنورە نافەرمیەکان بەقاچاغ هاتوچۆیان کردبوو بەمەبەستی کڕین فروشتی ئاژەڵ وموڕومالات لە دەروازەی خنێرە ولۆلان کەگومان دەکڕێت لە ئێران گەڕابنەوە و بۆ دلنیان لەتەدروستی یان دەسگیر کراون وبراون بۆکەرەنتیە وگوتی دوای تەواوکردنی ماوەی کەرەنتینەکەش داوای یاسا يیان لەسەر تۆماردەکرێت
دەڤەری سیدەکان هاوسنورە لەگەل هەردو دەولەتی تورکیاو ئێران وتاێێستا هیچ دەروازەیەکی فەرمی لەوسنورە لە نێوان هەرێمی کوردستان ئەو دوو وڵاتە نیەو بەوپێیەی کەناوچەیەکی شاخاویە و هەتا ئەوچەند ڕۆژەی داوی دا بەفەری زۆر هاتوچۆلە سنورەنافەرمیەکانی زۆر زەحمەت بوو
مههدی داود
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.