لوكا یۆڤیچی سڕبی و هێرشبه‌ری یانه‌ی ڕیال مه‌درید ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی ڕه‌تكرده‌وه كه گوایا تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بووه
یۆڤیچ ڕایگه‌یاند كه دوێنێ ڕووی كردۆته یاریگای ڕیال تا به‌شداری له ڕاهێنانه‌كان بكات، به‌ڵام به‌رپرسانی یانه‌كه پێیان گوتووه كه تا دوو هه‌فته‌ی دیكه هیچ ڕاهێنانێك و هیچ یاریه‌ك له یانه‌كه ناكرێت و له‌م ماوه‌یه‌شدا ده‌بێت سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی ڕیال مه‌درید له ماڵه‌وه بمێننه‌وه‌و مه‌دریدیش به‌جێنه‌هێڵن، یۆڤیچ ئاشكراشی كرد كه باری ته‌ندروستی باشه‌و هیچ نیشانه‌یه‌كی تووشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنای له‌سه‌ر به‌دیار نه‌كه‌وتووه، یۆڤیچ ڕوونیشیكرده‌وه كه له ڕۆژانی ڕابردوودا به‌هۆی پێكان مه‌شقی به‌كۆمه‌ڵی نه‌كردووه، به‌ڵام له هۆڵی ڕاهێنانه‌كانی توانای جه‌سته‌ییدا مه‌شقی تایبه‌تی كردووه‌و هه‌مان ئه‌و كه‌ل و په‌له وه‌رزشیانه‌ی به‌كارهێناوه كه یاریزانه تووشبووه‌كه‌ی تیپی باسكه‌ی ڕیال به‌كاری ده‌هێنا
جێگای باسه یانه‌ی ڕیال مه‌درید ڕایگه‌یاند كه ترای تۆمب كینز یاریزانی تیپی باسكه‌ی یانه‌كه تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بووه‌و به‌و هۆیه‌وه ته‌واوی به‌شه‌كانی یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ داخراوه‌و ئه‌ندامانی یانه‌كه‌ش له ماڵه‌كانی خۆیان كه‌ره‌نتینه كراون -
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.