Erbil 38°C شەممە 07 ئازار 15:41

له‌ رۆژانی پشوو و نەورۆز تەواوی گەشت و سەیرانەکان لە پارێزگای سلێمانی قەدەغەکرا

تا کاتێکی نادیار
کوردستان TV
100%


لیژنەی باڵای ئۆپراسیۆنەکانی پارێزگای سلێمانی بۆ بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا بڵاوی كرده‌وه‌ ك ئەمڕۆ ١٤ / ٣ / ٢٠٢٠، پاش کۆبوونەوەی قائیمقامی (دوکان، قەرەداغ، شارباژێڕ، دەربەندیخان)و بەڕێوەبەری گشتی گەشتو گوزاری پارێزگای سلێمانی لەسەر راسپاردەی پارێزگاری سلێمانی، کۆنووسی لیژنەی تایبەت بە گەشتکردن و رێکخستنەوەی کەرتە گەشتیاریەکانی پارێزگای سلێمانی پەسەند کردو بڕیاریدابە:

١- قەدەغەکردنی تەواوی گەشت و سەیرانی هاووڵاتیان بۆ شوێنە گەشتیارییەکان.

٢- داخستنی تەواوی (گوندی گەشتیاری و کابینەو کەپرو یاریگا گەشتیارییەکان) لەشوێنە گەشتیارییەکاندا لەسەرجەم شارو شارۆچکەکان لە سنوری پارێزگای سلێمانی.

راشیده‌گه‌یه‌نن ، ئەم بڕیارانە پەیوەستە بە رۆژانی پشوو و رۆژانی نەورۆز، لەژێر رۆشنایی بڕیارو رێنماییەکانی لیژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان و وەزارەتەکانی ناوخۆ و تەندروستی و شارەوانی و لیژنەی باڵای ئۆپراسیۆنەکانی پارێزگای سلێمانی بۆ بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا، تا کاتێکی نادیار.


دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.