ئیدارەی ڕاپەڕین، چەند بڕیارو ڕاسپاردە دەرکران لەپێناو پاراستنی تەندروستی گشتی هاوڵاتیان.
کاتژمێر ( 10 )ی پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ 14 / 3 / 2020 بە سەرپەرشتی هیوا قەرەنی سەرپەرشتیاری ئیدارەی راپەرین و بە ئامادەبوونی دلاوەر قوباد جێگری سەرپەرشتیارەی ڕاپەڕین و ابوبکر بایز قائممقامی قەزای پشدەر و حسین محمود قائممقامی قەزای ڕانیە و بەڕێوەبەری گشتی تەندروستیی راپەرین و بەڕێوەبەری ئاسایشی ڕاپەرین و بەڕێوەبەری ناحیەکان و جێگری بەڕێوەبەری ئاسایش و لێپرسراوی بازگەکان لە دیوانی ئیدارەی ڕاپەرین کۆبونەوەیەک بۆ تاوتوێکردنی بارودۆخەکە و گرتنەبەری ڕێ و شوێنی گونجاو و توند و تۆڵتر بۆ پاراستنی تەندروستیی گشتیی هاووڵاتیان بەڕێوەچوو .
یەکەم : ڕاگریتنی هاتووچۆی نیوان ئیدارەی ڕاپەرین و هەولێرو سلێمانی ، کەمکردنەوە وسنووردار کردنی هاتووچۆی نێوان شارەکانی رانیە و قەڵادزێ.
دووەم: لەم چوارچێوەیەدا سەرجەم هۆکارەکانی گواستنەوەی گشتی پاس و مینی پاس رادەگیرێن و بواری هاتووچۆیان پێنادرێ ، چ هی خەتەکانی دەرەوەی شار چ هی ناوشار.
تەنها تەکسی ئەویش دەبێ سەرجەم ڕێنماییەکان جێ بەجێ بکەن وەک ماسک و دەستکێش و جیلی تەعقیم و هتد .
سێیەم : پێداگریی لە داخستنی سەرجەم شوێنەگشتییەکان کرایەوە، وەک (مزگەوت و پارک و یاریگای گشتی و تایبەت و صاڵۆن، سەرتاشخانە، چایخانە و قاوەخانە.....هتد)
چوارەم : چێشتخانەکان و لەفەخانەکان تەنها بە سەفەری خواردن ئامادە دەکەن .
پێنجەم : سێ بانگەواز ئاراستەی خەڵک و کاسپکار و خاوەن موڵکەکان بکرێ :
ئەلف : بانگەواز بۆ هاووڵاتیان ئەم ماوەیە بۆ کاری زۆر زەرور نەبێ لە ماڵ نەیەنە دەر و هاوکاربن و ڕێنماییەکان جێبەجێ بکەن .
ب - کاسبکاران دوکان و محەلەکانیان دابخەن ، وەک کەمالیات و زەرەنگەر و پۆشاک ..
ج - خاوەن موڵکەکان بۆ کرێی ئەم دوو مانگە هاوکاریی کرێچییەکانیان بن چونکە کەسابەتیان وەستاوە.
د - داوا لە خەڵک بکەین ئەم ماوەیە زەماوەند و پرسە و کۆڕ و کۆوونەوە و بۆنە کۆمەڵایەتییەکان ڕابگرن بۆ ئەوەی نەبنە هۆکاری بڵاوبوونەوەی ئەم ڤایرۆسەی دنیا بە دەستیەوە گرفتار بووە .
پێنجەم : دوکانەکانی وشکەفرۆشی و مارکێت و نانەواخانەو و سەمونخانە و محەلی نان دروستکردن و سەوزە فرۆشی هەر کراوە دەبن .
شەشەم : هەموو گۆشت فرۆش و قەسابێک کە مۆڵەتی تەندروستییان نییە دادەخرێن .
حەوتەم : مەیدان و شوێنە قەرەباڵغەکان کە جەنجاڵی و بەریەککەوتنی زۆریان تێدا ڕوودەدا، لە ڕێی قائممقامیەت و ناحیە و لیژنەکانەوە سەرلەنوێ ڕێک دەخرێنەوە ..
هەشتەم : هەڵمەتی ڕشاندن و بانگەوازی هوشیارکردنەوەی خەڵک بەردەوام دەبێ .
نۆیەم : هەموو ئەم اجرائاتانە بۆ پاراستنی هاووڵاتیانی ناوچەکەمانە و داواکارین هەموو لایەک هاوکاربن تا ئەم قۆناغە هەستیارە بە گیانی مەسئولیەتەوە تێپەڕێنین .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.