Erbil 38°C ھەینی 20 شوبات 22:27

وەزیری بازرگانی: بە هیچ جۆرێک کێشەی کەمی خواردن لە هەرێم دروست نابێت

هاوردەكردنی خۆراك بەردەوامە
کوردستان TV
#7
100%


وەزیری بازرگانی و پیشەسازی رایگەیاند، دڵنیایی ده‌ده‌ینه‌ هاووڵاتیان بە هیچ جۆرێک کێشەی کەمی خواردن لە هەرێمی كوردستان دروست نابێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هاتنی خۆراك كرایه‌وه‌.

ئه‌مرۆ شه‌ممه‌ کەمال موسلیم وەزیری بازرگانیی هەرێمی كوردستان له‌باره‌ی دروستبوونی خۆراك لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: هیچ قەیرانێكی خۆراك و پێداویستی رۆژانەی هاووڵاتیان نییە و جموجۆڵی بازرگانی و هاوردەكردنی خۆراكیش بەردەوامە ده‌رگای دەروازە سنوریەكان كراوەن بۆ هاتنی خۆراك.
 
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، دەروازە سنوریەكان كراوەن و بەهیچ شێوەیەك داناخرێن و لەهەردوو سنورەكانی ئێران و توركیا دەیان هەزار تەن خۆراك بەڕێوەیە بۆ هەرێمی كوردستان بەردەوامیش دەبن و بەهیچ شێوەیەك هاوردە كردنی خۆراك ناوەستێت، تەنها رێكاری پێویست دەگیرێتەبەر بۆ رێگریكردن لە بڵاوبوونەوەی زیاتری ڤایرۆسی كۆڕۆنا.

وەزیری بازرگانی گوتیشی: راگرتنی هاتوچۆ لە نێوان پارێزگاكان و راگرتنی هاتوچۆی ناو شارەكان بۆ 48 كاتژمێر رێكارێكی كاتیە بۆ روبەڕوبوونەوەی كۆڕۆنا و بەهیچ جۆرێك قەیرانی خۆراك دروست ناكات، بە دڵنیاییەوە ئەو دۆخە تێدەپەڕێت پێویستە هەموولایەك پابەندی ئەو رێكارنە بن كە دەگیرێنەبەر بۆ سەڵامەتی تەندروستی خەڵكی كوردستان.

وەزیری بازرگانیی گوتیشی، لە ئێستادا خۆراک و پێداویستی تەواو لە کۆگاندا هەن، پێداویستی دەگەیەنرێتە سەرجەم قەزا و ناحییەکانییش .

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، حکومەت ڕێکاری پێویست دەگرێتە بەر بەرامبەر هەرکەسێ بیەوێت قۆرخکاری بکات.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.