وەزارەتی رۆشنبیری و لاوان حكومەتی هەرێمی كوردستان لەهەڵمەتی بەڕەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا داوایەك لەرۆشنبیران و هونەرمەندان و وەرزشوانان دەكات هەڵمەتێكی نیشتمانی دەست پێبكەن بۆ وشیاركردنەوەی زیاتری هاووڵاتیان.
له راگه‌یه‌ندراوێكی وه‌زاره‌تى رۆشنبیرى و لاوانی حكوومه‌تی هه‌رێم هاتووه، له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندی گشتی و سه‌لامه‌تی ته‌ندروستی هاووڵاتیان له هه‌رێمی كوردستان .
وه‌ك وه‌زاره‌تى رۆشنبیرى و لاوان داوا له رۆشنبیران و نوسه‌ران و هونه‌رمه‌ندان وه‌رزشوانان ده‌كه‌ین ، وه‌ك پاڵپشت بۆ هه‌وڵه‌كانی لیژنه‌ی باڵای به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆڕۆنا و لایه‌نه په‌یوه‌ندیاره‌كانی تر‌ى حكومه‌تی هه‌رێم ، هه‌ڵمه‌تێكی نیشتیمانی ده‌ست پێبكه‌ن هه‌ریه‌ك له بواره‌كه‌ى خۆى هاوڵاتیان هانبده‌ن بۆ پابه‌ندبونیان به رێنماییه‌كانى خۆپاراستن له ڤایرۆسى كۆرۆنا ، له‌هه‌مان كاتیش‌دا داوا له هاوڵاتیان بكه‌ن هاوكار و هه‌ماهه‌نگ بن له جێبه‌جێكردنی بڕیار‌و رێكار و هه‌نگاوه‌كانى حۆپارێزى و به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ى ئه‌و په‌تایه له هه‌رێمی كوردستان .
بۆیه وه‌ك وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و لاوان داواتان ده‌كه‌ین له‌رێگه‌ی كورته ڤیدیۆ و نوسین و سپۆت و لایڤ و وێنه و پۆسته‌وه له تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان و هه‌ر رێگه و چالاكیه‌كی تاكه‌كه‌سی له چوارچێوه‌ی رێنمایه‌كانی خۆپارێزی له كۆڕۆنا په‌یامه‌كانی هۆشیاری و خۆپارێزی له‌و په‌تایه بگه‌یه‌ننه هاوڵاتیان .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.