وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو رایگەیاند، ئەمڕۆ شەممە دەرگای عەلوەكان كراوەبووەو لە رۆژانی ئایندەش بەكراوەی دەمێننەوە.
بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو لە پەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیس بووك وتی، ئەمڕۆ شەممە دەرگای عەلوەكان كراوەبووە لە رۆژانی ئایندەش كراوە دەبێت.
وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو باسی لەوەشكردووە، لەسەر بڕیاری لیژنەی باڵای رووبەڕووبونەوەی ڤایرۆسی كۆڕۆنا ئەو بازرگانانەی سەوزەو میوەو(پێداویستی رۆژانەی خەڵك) هاوردە دەكەن كارەكانیان ناوەستێت.
بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو، ڤیدیۆ و وێنەی عەلوەكانی كوردستانی لەپەڕەی خۆی داناوە و باسی لەوەكردووە، كە نوێنەرەكانی وەزارەتەكەی لە عەلوەكان بەردەوام سەرنج و پێشنیاری ئاراستە دەكەن بۆ چارەسەركردنی هەر كێشەو گرفتێك كە دروست دەبێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.