Erbil 38°C ھەینی 20 شوبات 20:49

هەر هاووڵاتییەک بە ئۆتۆمۆبیڵەکەی بێتە دەرەوە دووچاری سزا یاسایی دەبێتەوە

ڕاگەیندراوێک لە پارێزگای هەولێر
کوردستان TV
#7
100%


له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكی پارێزگای هەولێر هاتووه‌، پۆلیسی هاتووچۆی سەنتەری شار  بە هۆی سەرپێچی لە بڕیاری قەدەغەکردنی هاتووچۆ 7 ئۆتۆمۆبێڵییان دەست بەسەردا گرتووە.

ئاگاداری سەرجەم شوفێرانی سەنتەری شاری هەولێر دەکەینەوە کە بە هیچ جۆرێک لە ماڵەکانیان دەرنەچن و سەرپێچی لە بڕیاری قەدەغەکردنی هاتوچۆی وەزارەتی ناوخۆ نەکەن، بە پێچەوانەوە هەر هاوڵاتییەک بە ئۆتۆمۆبیڵەکەی بێتە دەرەوە دووچاری سزا و ڕێکاری یاسایی دەبێتەوە و ئۆتۆمۆبیڵەکەی دەستی بەسەردا دەگیرێت، هەر بۆ ئەم مەبەستەش تا ئێستا تیمەکانی پۆلیسی هاتووچۆی سەنتەری شار  بە هۆی سەرپێچی لە بڕیاری قەدەغەکردنی هاتووچۆ 7 ئۆتۆمۆبێڵییان دەست بەسەردا گرتووە.

بۆیە داوا لە هاوڵاتییانی خۆشەویست دەکەین پابەندی بڕیارەکە بن.

 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.