سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی عێراق رایگه‌یاند كه هێزه‌كانی فیرقه‌ی 101 ئه‌مریكی كه تاكه هێزی هێرشبه‌ره له جیهان له‌رێگادان به‌ره‌و عێراق.
به‌گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كه كه له‌نێو بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی باڵا له‌عێراق لێدوانی داوه و نه‌یویستووه ناوه‌كه‌ی ئاشكرا بكرێت،ئه‌ندامه‌كانی هێزه‌كه كه له‌ئاسمانه‌وه پاڵپشتی ده‌كرێن، ده‌گه‌نه نێو بنكه‌كه و شوێنی كۆمپانیایه‌كی ئه‌منی ده‌گرنه‌وه.
شایانی باسه فیرقه‌ی 101 پاڵپشتیكراو له ئاسمان، تاكه فیرقه‌یه‌كی هێرشبه‌ری ئاسمانییه له جیهان و له‌توانایدا به‌خێرایی هه‌زاران سه‌رباز له‌مه‌ودای دوور بڵاوبكاته‌وه.
هه‌روه‌ها فیرقه‌ی 101 ناسراوه به هه‌ڵو خشۆكه‌كان و پێشتر ئه‌مریكا له جه‌نگی دژی عێراق له ئۆپه‌راسیۆنی گه‌رده‌لوولی بیابان به‌كاری هێناون.
هه‌روه‌ها هاتنی ئه‌و هێزه بۆ عێراق دوای ئه‌وه‌دێت كه دوێنی به 33 مووشه‌كه‌ی كاتیوشا هێرشكرایه سه‌ر سه‌ربازگه‌ی تاجی.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.