له كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانیدا، وه‌زیری ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، رایگه‌یاند، بۆ ماوه‌ی (72) كاتژمێری دیكه قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ درێژ ده‌كرێته‌وه.
رێبه‌ر ئه‌حمه‌د سوپاسی هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستانی كرد بۆ پابه‌ندبوونیان به بڕیاره‌كه.
گوتیشی: له به‌ر به‌رژه‌وه‌ندی هاووڵاتیان و رێگرتن له بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا به پێویستی ده‌زانین ئه‌و واده‌یه درێژ بكرێته‌وه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان زۆر به روونی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌و پرسه ده‌كات و زانیاری ده‌داته هاووڵاتیان.
وه‌زیری ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان باسی له‌وه‌شكرد، ده‌سه‌ڵات دراوه‌ته یه‌كه ئیدارییه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی باری گوزه‌ران له واده‌ی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ رێكبخه‌نه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و پێداویستیانه‌ی گرنگن بۆ هاووڵاتیان و خه‌ڵك ئاماده نه‌بووه بۆ دابینكردنیان بۆ ماوه‌ی قه‌ده‌غه‌كراو، دابین بكرێن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.