وەزارەتی تەندروستیی عێراق تووشبوویەکی دیکەی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە بەغدا راگەیاند و بەوەش ژمارەی تووشبووان بۆ 112 کەس بەرزبووەوە.
بەپێی راگەیێندراوی وەزارەتی تەندروستیی عێراق تووشبووەکە تەمەنی 15 ساڵە و لە ئێران گەڕاوەتەوە.
هەرەوەها عەبدولغەنی ساعیدی، بەڕێوەبەری تەندروستیی رەسافە لە بەغدا رایگەیاند، "ژمارەی تووشبووان لە رەسافە گەیشتە 16 کەس. ئەم گەنجە 15 ساڵەیش نەخۆشیی شێرپەنجەی لەگەڵدایە و کۆنیشانەکانی داونیشی هەیە".
تاوەکو ئێستا لە عێراق نۆ تووشبوو بەو هۆیەوە گیانیان لەدەستداوە و 26 کەسیش چاک بوونەتەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.