Erbil 38°C شەممە 07 ئازار 10:38

پارێزگاری هەولێر: نەخۆشخانەیەکی 70 قەرەوێڵەی تایبەت بە کۆرۆنا لە هەولێر دروستدەکرێت

بەشێك لە بڕیارەکانی پارێزگاری هەولێر بۆ هاونیشتمانییان
کوردستان TV
100%

پارێزگاری هەولێر رایگەیاند، لە رۆژی دووشەممەوە دەستدەکرێت بە دروستکردنی نەخۆشخانەیەکی تایبەت بە کۆرۆنا لە هەولێر کە 70 قەرەوێڵە لەخۆی دەگرێت و بە هاوکاری کۆمەڵێک سەرمایەدار و رێکخراوی خێرخوازییە. 

 

د.فرسەت سۆفی، پارێزگاری هەولێر لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا رایگەیاند، وەک پارێزگای هەولێر سوپاس و پێزانینی خۆمان ئاراستەی خەڵکی شاری هەولێر دەکەین کە لە ماوەی رابردوودا هاوکارمان بوون، سوپاسی هێزە ئەمنییەکان و تیمەکانی تەندروستی و هەموو ئەو لایەنانەی دیکە دەکەین کە هاوکارمان بوون لە بڕیاری قەدەخەکردنی هاتووچۆ.

 

پارێزگاری هەولێر رایگەیاند، لە بڕیارەکەی وەزارەتی ناوخۆدا بۆ درێژکردنەوەی قەدەخەی هاتووچۆ بۆ 72 کاتژمێری داهاتوودا دەسەڵات بە ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگا دراوە هەندێک لەو پێداویستیانەی هاووڵاتیان دابیبکات، دەشڵێت "ئێمە وەکو ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێر، لەگەڵ قایمقامییەتی هەولێر، پۆلیس، ئاسایش، زێرەڤانی، هاتووچۆ و بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستی کۆبووینەوە بۆ ئەوەی بڕیاربدەین کە سبەی چ شوێنێک بکرێتەوە بۆ ئەوەی سوودی لێوەربگیرێت".

 

بەشێك لە بڕیارەکانی پارێزگاری هەولێر بۆ هاونیشتمانییان

 

- دەزگای خێرخوازی بارزانی سەبەتەی خۆراک بۆ خێزانە هەژارەکان تەرخاندەکات 

- هاتووچۆی نێوان قەزاکانی پارێزگای هەولێر قەدەخە دەکرێت

- نانەواخانەکانی هەولێر بە مەرج دەکرێنەوە

- چێشتخانەکان بە مەرج دەتوانن خواردن بە دیلێڤەری بفرۆشن

- تەنیا بەشی فرۆشتنی خۆراک لە مۆڵەکان دەکرێنەوە

- هاووڵاتیان دەبێت بە پیادە بچن پێداویستییەکانیان لە فرۆشگەکانی گەڕەکەکانیان بکڕن

- هاتووچۆ بە ئۆتۆمبێل قەدەخەیە و هەرکەس پابەند نەبێت دەست بەسەر ئۆتۆمبێلەکەی دادەگیرێت

- هەرکەس بە ئۆتۆمبێل هاتووچۆ بکات، دەست بەسەر ئۆتۆمبێلەکەی دادەگیرێت

- نابێت بۆ نەورۆز هاووڵاتیان قەرەباڵغی دروستبکەن

- ئۆتۆمبێلی فرۆشتنی غاز رێگەی پێدراوە

- کارمەندانی رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان و کارمەندانی کۆمپانیاکانی گەیاندن رێگەی هاتووچۆیان پێدەدرێت

-  7 ئۆتۆمبێل بەهۆی سەرپێچی و هاتووچۆکردن دەستیان بەسەردا گیراوە

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.