Erbil 38°C شەممە 07 ئازار 10:11

وەزارەتی پێشمەرگە: حکومه‌ت لەهەوڵی دۆزینەوەی رێگاچارەیەکه‌ بۆ دابەشکردنی موچەى پێشمه‌رگه‌ لەزووترین کاتدا

وەزارەتی پێشمەرگە راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە
کوردستان TV
100%

 

لە راگەیەندراوێكدا وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاند،" ئێمە لەوەزارەتی پێشمەرگە دوپاتیدەکەینەوە، کە بەباشی لەدۆخ و گوزەرانی هێزەکانی پێشمەرگە تێدەگەین و بەسنگفراوانیەوە پێشوازی لەنیگەرانی و سەرنجەکانیان دەکەین لەسەر ماف و شایستە داراییەکانیان، بەڵام بەتوندی لەبەرامبەر هەر موزایەدەو ناوزڕاندنێک دەوستینەوە کە لەرێگەی ئەو پرسەوە بەوەزارەتی پێشمەرگە و هێزەکانمان بکرێت.

ئەوەش خراوەتەروو،"روونە کە رێککارەکانی لیژنەی باڵای حکومەت بۆ روبەڕوبونەوەی پەتای کۆڕۆنا و رێنمایەکانی وەزارەتی تەندروستی، بۆتە هۆکاری دابەشنەکردنی موچەی وەزارەتی پێشمەرگه، حکومەتی هەرێمی کوردستان، لەرێگەی وەزارەتی پێشمەرگه و وەزارەتی داراییەوە لەهەوڵی دۆزینەوەی رێگاچارەیەکی گونجاون بە دۆزینەوەی میکانیزمێک بۆ دابەشکردنی موچە لەزووترین کاتدا، بەجۆرێک زیان نەگەیەنێت بەپڕۆسەی کەرەنتینەی گشتیی و تەندروستی هەمووان ."

ئاماژە بەوەشكراوە،"لەسۆنگەی بەرپرسیارێتی نیشتمانیی و ئەخلاقیمانەوە، پابەندی خۆمان بەو رێککارو بڕیارانە دوپاتکردۆتەوە، هەر کەس و لایەنێکیش تەشهیر و ناوزڕاندن بکات و هانی پێشمەرگە بدات لەگرتنەبەری رێککاری پێچەوانەی یاساو پرەنسیپەکانی سەربازی، روبەڕوی دادگا و یاسایان دەکەینەوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.