Erbil 38°C شەممە 07 ئازار 10:36

پارێزگای هەولێر رێوشوێنی پێویست و کارئاسانی بۆ هاووڵاتیان لەماوەی (72) کاتژمێری داهاتوو دەخاتەڕوو

ژماره‌یه‌ك بڕیاری نوێ له‌ پارێزگای هه‌ولێره‌وه‌
کوردستان TV
100%

پارێزگای هەولێر رێوشوێنی پێویست و کارئاسانی بۆ هاووڵاتیان لەماوەی (72) کاتژمێری داهاتوو دەخاتەڕوو:

1-هاووڵاتیانی سنوری پارێزگای هەولێر ئاگادار دەکەینەوە، لەڕۆژی دووشەممە 2020.3.16 بۆماوەی (72) کاتژمێری دیکە راگرتنی هاتو و چۆ لەتەواوی سنوری پارێزگای هەولێر بە سەرجەم قەزاکانیەوە درێژکرایەوە، جگە لە تیمە تەندروستییەکان، دیپلۆماتکاران، رێکخراوەکان و ئاژانسەکانی نەتەوەیەکگرتووەکان، کۆمپانیاکانی سوتەمەنی نەوت و غاز، هێزە ئەمنییەکان و بازرگانەکان و ڕاگەیندکاران. 

2- لەبەر بەرژەوەندی گشتی و بۆ کار ئاسانی هاووڵاتیانی سنوری پارێزگاکەمان، سەمونخانە و نانەواخانەکان، سوپەر مارکێت و بازاڕەکانی تایبەت بە خواردەمەنییەکانی ناو مۆڵەکان و بەنزینخانەکان کراوە دەبێت بەپێی ئەو مەرجە تەندروستیانەی لای خوارەوە:                                      

- دەبێت کرێکارانی فرنەکان (سەمونخانە و نانەواخانەکان) دەست کێش و دەمامک بەکار بهێنن، ئەو کەسەی کە پارە وەردەگرێت، نابێت نان یان سەمون بدات بە هاووڵاتیان، دەبێت جیابکرێنەوە.                                          

- سەبارەت بە مۆڵ و مارکێتەکان، بە هەمان شێوە، خاوەن و کرێکارەکانیان دەبێت دەمامک و دەست کێشی تەندروستی بەکار بهێنن و بە بەردەوامیش سەلەکانی گواستنەی کەل و پەلی کڕیارانیان بە (معەقەمی) دژە ڤایرۆس بڕشێنن.                                                                            

  • لەبارەی بەنزینخانەکانەوە، کرێکارانیان بەهەمان شێوە دەبێت دەست کێش و دەمامک بەکار بهێنن، ڕێگە نەدەن بۆ بەنزین شۆفێر لە ئۆتومبیل دابەزێت، کرێکاران خۆیان بە ئەرکەکە هەڵسن.
  • 3- گومرگی سەوزە و میوە کراوە دەبێت و رێگە دەدرێت بە ئۆتۆمۆبێلی فرۆشی میوە و سەوزە لە گەڕەکەکان، ھەروەھا گۆشتگەی (ئاژەڵ و پەلەوەر) بە رێکاری تەندروستی تایبەت، کراوە دەبن.
  • 4- سەرجەم ڕێستورانت و چێشتخانەکان کراوە دەبن، بە پابەندبوون بە بڕیاری پێشووی پارێزگا، تەنها بۆیان هەیە خواردن بە گەیاندنی(سەفەری-دلیڤەر)ی بفرۆشتن.
  • 5- داوا لە هەموو دەزگا و ڕێکخراو و کەسایەتییە خێرخوازەکان دەکەین، بە هۆی ئەو بارودۆخە نەخوازراوەی کە لەم ماویەیەدا بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا هاتۆتە پێش و بۆتە هۆی ئەوەی خەڵکێکی زۆری هەژار بێ کار و کەسابەت بمێنێتەوە، داوایان لێدەکەین بە ئەرکی مرۆیی و نیشتمانیی و ئاینیی خۆیان هەڵسن و کۆمەک و هاوکاریی و خواردن بگەێنن بە خەڵکی کەم دەرامەت و هەژار، هەر یارمەتی و کۆمەکێک لەژێر سەربەرشتی ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێر دەبێت و لە قەزاکانی دیکەش بەڕەزامەندی و سەرپەرشتی قایمقام دەبێت، هەروەها هێڵێکی گەرم دادەنرێت کە لەبەیانییەوە 2020.3.16 کاتژمێر 12ی نێوەڕۆ کارا دەبێت بۆ ئەو هاووڵاتیانەی پێویستن، دەتوانن پەیوەندی بکەن بە ژمارەی (07502061515) بۆئەوەی پێداویستی خوارکیان پێبدرێت لە ڕێگەی ئەو لێژنەیەوە کە دیاریکراوە.
  • 6- ئەو ئۆتۆمبێلانەش کە ڕێگە گرتن نایانگرێتەوە و ڕێگە پێدراون بەمشێوەیە دەبێت:
  • (ئوتۆمبێلی فرۆشتنی غازی ماڵان لەگەڕەکەکان، تەنکەری گواستنەوەی گازی مولیدەکان، ئۆتۆمبێلی ئەو کۆمپانیانەی کەل و پەل و خوراک بۆ مارکێتەکان دەگوازنەوە، تەنکەری زێراب، هەروەها ئەو ئۆتۆمبێلانەی کە نەخۆشی(شێرپەنجە و شوشتنی گورچیلە و نەخۆشی بەپەلەیان هەیە بۆ نەخۆشخانەکان).
  • هاووڵاتیان و هاوشاریانی سنووری پارێزگای هەولێر دڵنیا دەکەینەوە، شەو و بەڕۆژ هەموو توانای خۆمان خستۆتەگەڕ لەپێناوی ئەوەی هاووڵاتیان و هاوشاریانی خۆمان لە شارەکەمان پارێزراوبن، بۆ ئەو مەبەستەش لەسنوری پارێزگاکەمان  تاوەکو ئێستا (18) شوێن دابینکراوە بۆ کەرەنتین، لەیەکەم ڕۆژیشەوە واتا لە 2020.2.20 تاوەکو ئەمڕۆ (1936) کەس کەرەنتین کراون، لەو ژمارەیەش (1195) کەس دەرچوونە لەکەرەنتین و گەڕاوەتە ناو ماڵ و خێزانی خۆیان، ئێستاش (741) کەس لە کەرەنتین ماون، ئەوەش بە واتای ئەوەی لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان لە 51%ی ڕێژەی کەرەنتین لە سنوری پارێزگای هەولێر ئەنجامدراوە، هەروەها لەسەرەتای ڕۆژانی یەکەمەوە لە 2020.2.25 تاوەکو ئەمڕۆ (801) نەخۆش پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنایان بۆکراوە،  لەو ژمارەیەش تاوەکو ئەو ئێستا  (9) کەسیان پۆزەتیف بوونە، واتا هەڵگری ئەم ڤایرۆسە بوونە، دووبارە دڵنیاتان دەکەینەوە، بەهەموو شێوەیەک لە هەوڵەکانمان بۆ خۆپارێزی و پاراستنی ئاسایشی تەندروستی هاووڵاتیانمان بەردەوامین و پارێزەری هاووڵاتیان و هاوشاریانی خۆمانین، لەگەڵ ئەوەشدا داواکارین هاووڵاتیان پابەندبن بە بڕیار و ڕێنماییە تەندروستیەکان و ئەو چەند رۆژە بەرگە بگرن و گەشت و سەیران ئەنجام نەدەن و خۆیان بپارێزن لە کۆبوونەوە و قەرەباڵغی و لەماڵەکانیان بمێننەوە.
  • ڕاگەیاندنی پارێزگای هەولێر

2020.3.15

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.