Erbil 38°C ھەینی 20 شوبات 20:49

وتەبێژی حکومەت: موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران له‌ خزێنه‌کانی وه‌زاره‌تی داراییه‌ ئاماده‌یه‌

به‌م زووانه‌ ده‌ست به‌ دابه‌شكردنی ده‌كرێت
کوردستان TV
#7
100%


وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەبارەی خشتەی پێدانی مووچەی فەرمانبەرانی كەرتی مەدەنی و سەربازی ڕوونكردنەوەیەكی بڵاوكردەوە.

خشته‌ی پێدانی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی كه‌رتی مه‌ده‌نی و سه‌ربازی كه‌ له‌ لایه‌ن وه‌زاره‌تی داراییه‌وه‌ ئاماده‌كراوه‌، هیچ گۆڕانكارییه‌كی به‌سه‌ردا نه‌هاتووه‌، ته‌نیا له‌به‌ر ئه‌و رێكارانه‌ی كه‌ بۆ پاراستنی هاووڵاتیان له‌ به‌رانبه‌ر نه‌خۆشیی ڤایرۆسی كۆرۆنا گیراوه‌ته‌به‌ر، ده‌كه‌وێته دوای ئه‌و رێكارانه.

فه‌رمانبه‌ران، هێزه‌كانی ئاسایش و پێشمه‌رگه‌ دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه مووچه‌كانیان له‌ خزێنه‌كانی وه‌زاره‌تی دارایی ئاماده‌یه‌ و به‌م زووانه‌ ده‌ست به‌ دابه‌شكردنی ده‌كرێت.

ئه‌م رێكارانەش تەنیا بۆ پاراستنی ته‌ندروستیی فه‌رمانبه‌ران، هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ و ئاسایش و خانه‌واده‌كانیان گیراوه‌ته‌به‌ر.

 

د. جوتیار عادل

گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان

٢٠٢٠/٣/١٥

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.