لهروونكردنهوهیهكدا كهوێنهیهك دهست مالپهری كوردستان تیڤى كهوتووه ، بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر هەڵوێستی د. ئەحمەد ئیسماعیل عهبدولغهنى پزیشکی پسپۆڕی چاو کە هەڵگری ڤایرۆسی کۆڕۆنایە جێگایی ڕێزو سوپاسه ، دوای ئەوەی پزیشکی ناوبراو هەستی پێکردووە کە باری تەندروستی جێگیرنیە بەڕێزیان سەردانی سەنتەری چارەسەری ڤایرۆسی کۆڕۆنای کرد بۆ مەبەستی پشکنین دوای دەرچوونی ئەنجامی پشکنین کە هەڵگری بەڕێزیان ڕاستەوخۆ وەکو ئەرکێکی مڕۆڤانەو نیشتیمان پەروەرانەو پاراستنی هاوڵاتیان
راشیدهگهیهنن ، بەڕێزیان بە هەڵوێستێکی جوان هەڵسا بە هێنانی لیستی ئەو نەخۆشانەی کە لە نۆرینگە سەردانیان کردبوو بۆ دڵنیابوونیان و پاراستنی نەخۆشەکانیان بۆ پشکنین لە دڵنیابوون لە هەڵگری ڤایرۆسی کۆڕۆنا ، بۆ ئەم مەبەستە بۆ ڕای گشتی ڕوونی دەکەینەوە کە لە ئێستا پزیشکی ناوبراو لە ژێر چاودێری دایەو باری تەندروستی جێگیرە .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.