Erbil 38°C شەممە 07 ئازار 07:37

مه‌سرور بارزانی: حکومەتی هه‌رێمی کوردستان بەرهەمی خوێنی شەهیدان و خۆڕاگری میللەتەکەمانە

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە بۆنەی (32)مین ساڵیادی کیمیابارانی هەڵەبجە په‌یامێكى بڵاوكرده‌وه‌
کوردستان TV
100%

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، مه‌سرور بارزانی به‌ بۆنه‌ی تێپه‌ڕینی 32 ساڵ به‌سه‌ر كاره‌ساتی كیمیاییبارانكردنی شاری هه‌ڵه‌بجه‌دا په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه‌.

 مه‌سرور بارزانى رایده‌گه‌ێنێت ،  شەهیدان و خۆڕاگری میللەتەکەمانە، هەموو هەوڵێک دەخاتەگەڕ بۆ خزمەتکردنی زیاتری کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوەکان.

ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌كات كه‌  ئەم بیرئانینە تراژیدیایانەش پێویستە هاندەری زیاترمان بن بۆ یەکڕیزی و یەکگرتوویی و کارکردنی هاوبەش لە پێناو زاڵبوون بە سەر هەموو کارەسات و دۆخێکی سەختدا .

ده‌قی په‌یامه‌كه‌ى سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمی كوردستان: 

ئەمڕۆ 32 ساڵ بەسەرکیمیاباران و کۆمەڵکوژی شاری هەڵەبجە تێدەپەڕێت کە بەشێک بوو لە سیاسەتی قڕکردن و جینۆسایدکردنی گەلی کوردستان . ئەم تاوانە گەورەیەی بەرامبەر نەتەوەکەمان ئەنجامدرا ، زامێکی قووڵە لە مێژووی گەلی کوردستاندا و هێمای ئەو ستەمکاریی و زۆردارییەیە کە بەرامبەر گەلی کوردستان کرا.

حکومەتی هەرێمی کوردستان کە بەرهەمی خوێنی شەهیدان و خۆڕاگری میللەتەکەمانە، هەموو هەوڵێک دەخاتەگەڕ بۆ خزمەتکردنی زیاتری کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوەکان. ئەم بیرئانینە تراژیدیایانەش پێویستە هاندەری زیاترمان بن بۆ یەکڕیزی و یەکگرتوویی و کارکردنی هاوبەش لە پێناو زاڵبوون بە سەر هەموو کارەسات و دۆخێکی سەختدا.

سەری رێز و نەوازش بۆ گیانی پاکی شەهیدانی هەڵەبجە و گشت شەهیدانی کوردستان.

مەسرور بارزانی

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان

2020/3/16

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.