له‌روونكردنه‌وه‌یه‌كدا كه‌وێنه‌یه‌ك بۆ مالپه‌ری كوردستان تیڤى نێردراوه ، به‌رێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى هه‌ولێر رایده‌گه‌ێنێت ، دوای ئەوەی ڤیدیۆیەك لە ئەكاونتێكی تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك بڵاوكرایەوە، كە گوایە كەسێك بە ھۆی پەتای (كۆرۆنا) لە ناو كۆڵانێك كەتووە و كەس ناچێ بەلایەوە؛ بە فەرمانی بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای هەولێر عەمید (دلێر نەجاڕ) تیمێكی لێكۆڵینەوە لە پۆلیسی ھەولێر بەدواداچوونی وردی كرد و، دەركەوت كەوا ئەو كەسەی لە ڤیدیۆكەدا دەردەكەوێ، نەخۆشییەكی ئاسایی ھەبووە و لەو كاتەدا لەوێ بووراوەتەوە و پەیوەندی بە (كۆرۆنا)ـوە نەبووە.
پۆلیسی هه‌ولێر ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات كه ئەو دوو كەسەی كە ڤیدیۆكەیان بڵاوكردۆتەوە، بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی (240) لە یاسای سزادان، لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیر كراون و رەوانەی دادگا كراون.
دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.