Erbil 38°C شەممە 07 ئازار 07:31

وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو: پزیشک و کارمەندانمان لە هێڵی پێشەوەن لەپێناو تەندروستی هاووڵاتیان

بۆ ئەوەی هاووڵاتیانمان پارێزراوبن
کوردستان TV
100%

وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو دەڵێت، پزیشك و كارمەندانمان لە كەرەنتینەكان لە هێڵی پێشەوەن بۆ ئەوەی هاوڵاتیانمان پارێزراوبن لە ڤایرۆسی كۆرۆناو باقی ڤایرۆسەكانی ترو كەلوپەلی خراپ كە هاوردە دەكرێت.
بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو رایگەیاند، پزیشك و كارمەندانی كەرەنتینەكانی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو ئەركێكی پیرۆزیان لەسەر شانە، ئێستا كە پشووی خۆپارێزیە، بەڵام ئەوان لە كەرەنتینەكان لە هێڵی پێشەوەن بۆ ئەوەی هاوڵاتیانمان پارێزراوبن لە ڤایرۆسی كۆرۆناو باقی ڤایرۆسەكانی ترو كەلوپەلی خراپ كە هاوردە دەكرێت.
وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو باسی لەوەشكردووە، هەریەك لە شاڵاو جەمال، بەڕێوەبەری گشتی كشتوكاڵی سلێمانی و حسێن حەمە كەریم، بەڕێوەبەری گشتی باخداری و دارستان و پاوانی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو سەردانی دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخیان كرد بۆ ئەوەی لەگەڵ پزیشك و كارمەندانی كەرەنتینەكانی كشتوكاڵی، تاقیگەی پشكنینی بەروبومی كشتوكاڵی كۆببنەوە.
بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو ئاماژەی بەوەشكردوە، پێداویستیەكانی خۆپارێزی دابینكراون، هەرچی لە توانامان بێت دابینی دەكەین، چونكە ئەركێكی پیرۆز جێبەجێ دەكەن ئەویش پارێزگاریە لە تەندروستی كوردستانیان.
لەكۆتای پەیامەكەی وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو وتویەتی، دەستی ماندبوونی پزیشك و كارمەندانی كەرەنتینەكان دەگوشم لەپێناو ئەو ئەركە پیرۆزەی جێبەجێی دەكەن.

1

شوان عه‌زیز

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.