Erbil 38°C شەممە 07 ئازار 05:33

بوومه‌له‌رزه‌یه‌ک به‌ گوڕی 4.9 پله‌ به‌ پێوه‌ری رێخته‌ر له‌ هه‌ولێر روویدا

بەیانیی ئەمڕۆ دووشەممە
کوردستان TV
100%

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان وردەکاریی بوومەلەرزەکەی بەیانیی ئەمڕۆ دووشەممەی هەولێری ئاشکرا کرد. 

بە گوێرەی راگەیاندراوێکی بەڕێوەبەرایەتییەکە، کاتژمێر 10:14 خولەکی ئەمڕۆ دووشه‌ممە، بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 4.9 پلە بە پێوەری ڕێختەر بە قووڵایی 30 کیلۆمەتر لە دووریی 35 کیلۆمەتری ڕۆژئاوای پارێزگای هەولێر رووی داوە. 

ئەوەشی ئاشکرا کردووە کە چەقی بوومەلەرزەکە لە خوارووی شارۆچکەی حەمدانییەی نێوان هەردوو شاری مووسڵ و هەولێر بووە و هاووڵاتیان هەستیان پێکردووە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.