Erbil 38°C شەممە 07 ئازار 05:40

ھاووڵاتییەک لە وڵاتی قەتەر گەڕابووەوە ڕادەستی تیمە تەندروستییەکان کرا

چەند ڕۆژێک لەمەوبەر گەڕابوەوەو خۆی بەتیمە تەندروستییەکان نەناساندبوو
کوردستان TV
100%

له‌راگه‌یاندراوێكدا به‌رێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى پارێزگای سلێمانى بڵاوی كرده‌وه‌ كه‌ مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی ڕزگاری کەسێکیان ڕادەستی بنکەی تەندروستی عەلی ناجی تایبەت بەکۆرۆنا کرد کە چەند ڕۆژێک لەمەوبەر لەوڵاتی قەتەر گەڕابوەوەو خۆی بەتیمە تەندروستییەکان نەناساندبو.

به‌رێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى پارێزگای سلێمانى راشیده‌گه‌ێنێت ، پاش ئەوەی لەلایەن ھەواڵدەرێکەوە زانیاری بەھێزەکانی پۆلیس گەیشت کە ھاوڵاتییەکی دانیشتوی شاری سلێمانی بەناوی (س، م، أ) لەدایکبوی ١٩٧٠ لەدەرەوەی ھەرێمی کوردستان گەڕاوەتەوەو خۆی بەتیمە تەندروستییەکان نەناساندووە، ھێزەکانی پۆلیس لێکۆڵینەوەکانیان دەستپێکردو توانرا شوێنی نیشتەجێبونی کەسەکە لەیەکێک لەگەڕەکەکانی شاری سلێمانی دەستنیشان بکرێت.

ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌كات كه‌ دواتر لەلێکۆڵینەوەکاندا دەرکەوت ئەو ھاوڵاتییە ڕۆژی ٢٠٢٠/٣/١٢ لەوڵاتی قەتەر گەڕاوەتەوەو خۆی بەتیمە تەندروستییەکان نەناساندووە، ئەمڕۆ ٢٠٢٠/٣/١٦ کەسەکە لەلایەن مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی ڕزگارییەوە ڕادەستی بنکەی تەندروستی عەلی ناجی تایبەت بەکۆرۆنا کرا.

پۆلیسی سلێمانى ده‌شڵێت ، لێرەوە داوا لەو هاوڵاتیانە دەكەین كە زانیارییان هەیە لەسەر هەركەسێك كە لەوڵاتی ئێرانەوە گەڕاونەتەوەو خۆیان بەتیمە تەندروستییەكان نەناساندووە، پەیوەندی بەهێڵە گەرمەكانی پۆلیسی پارێزگای سلێمانییەوە بكەن بەژمارە :
104 بەشی پۆلیسی فریاكەوتن
105 بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان


دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.