بەپێی هەواڵێکی کەناڵی فەرمی حکوومەتی ئێران، بەرپرسی پەیوەندییەکان لە وەزارەتی تەندروستی ئەو وڵاتە، کیانوش جیهانپور رایگەیاندوە '"تەنها لە 24 کاتژمێری رابردوودا، 129 کەس بەهۆی جۆری نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنا (COVID-19) گیانیان لەدەستداوە، بەمەش ژمارەی ئەو کەسانەی تا ئێستا لە ئێران بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە گەیشتوەتە 853 کەس.
جیهانپور ئەوەشی ئاشکراکردووە کە هەزار و 53 حاڵەتی نوێ تۆمارکراون و بەمەش ژمارەی تووشبووان گەیشتوەتە 14 هەزار و 991 کەس، هەروەها چوار هەزار و 996کەس دوای وەرگرتنی چارەسەر چاکبوونەتەوە و گەڕاونەتەوە ماڵەوە
رۆژی 19ی شوباتی رابردوو، یەکەم حاڵەتی کۆرۆنا لە پارێزگای قوم باکووری ئێران تۆمارکرا و بەخێرای بە سەرجەم پارێزگاکانی ئەو وڵاتەدا بڵاوبووەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.