مایک پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ عادل عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیرانی عێراق ئەنجامداو پێى راگهیاند" ئەمریکا وەڵامی هەر هێرشێک دەداتەوە کە بکرێتە سەر پێگهو سهربازهكانى له عێراق.
لە راگەیێندراوی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لەبارەی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکە هاتووە، پۆمپیۆ بە عادل عەبدولمەهدی راگەیاندووە" ئەو گروپانەی بەرپرسن لەو هێرشانە دەبێت بەسزای خۆیان بگەن.
ئهمهش له كاتێكدایه كه هێرشی دووەمی مووشەکی كرایه سەر بنکەی تاجی لە بەغدا، کە بەهۆیەوە سێ سەربازی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی برینداربوون.
هەفتەی رابردووش هێرشێکی دیکە کرایە سەر هەمان بنکە، بەهۆیەوە دوو سەربازی ئەمریکی و سەربازێکی بەریتانی کوژران و 12 سەربازیش برینداربوون، لە بەرامبەردا ئەمریکا پێگەکانی کەتائیب حیزبوڵای سەر بە حەشدی شەعبی لە عێراق کردە ئامانج.
پۆمپیۆ: وەڵامی هەر هێرشێک دهدهینهوه کە له عێراق بکرێتە سەرمان
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی عێراق ئهنجامدا
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.