Erbil 38°C دووشەممە 23 شوبات 14:08

له‌ به‌غدا 7 که‌سى تر تووشى کۆرۆنا بوون

لە رەسافە ژمارەی توشبوان گەیشتوەتە 22 حاڵەت
کوردستان TV
100%

عەبدولغەنی سەعدون ساعدی، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی رەسافە لە بەغدا رایگەیاند" حەوت حاڵەتی نوێی توشبون بەڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراوە بەوەش، لەبەشی رەسافە ژمارەی توشبوان گەیشتوەتە 22 حاڵەت.

ئەوەشی خستوەتەروو، هەشت حاڵەتی چاكبونەوەو پەڕاندنی ڤایرۆسەكەش تۆماركراوە، لەئێستاشدا 14 هاوڵاتی كە هەڵگری ڤایرۆسەكەن لەنەخۆشخانەی ئیبن خەتیب چارەسەری پێویستیان پێدەدرێت.

وتیشی:" توشبوەكان سێ ژن و چوار پیاون، یەكێك لەپیاوەكانیش تەمەنی 59 ساڵەو بەر لە دوو هەفتە لەكەركوك گەڕاوەتەوە، دوو رۆژ لەمەوبەریش نیشانەكانی ڤایرۆسەكەی تێدا دەركەوتوە، دوای پشكنین دەركەوتوە كە هەڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنایە.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.