رائد ئیسلام فەرماندەی سریەی بەرگری کیمیاوی وەزارەتی پێشمەرگە، رایگهیاند" لەسەر فەرمانی سەرۆکایەتی دەستەی ئەرکانی وەزارەتی پێشمەرگە ھەستاین بە دروست کردنی سێ تیمی رشاندنی دەرمانی دژە ڤایروس لە شارهكانى سلێمانی و دھۆک و ھەولێر.
وتیشى" ھەر تیمێک بە سەرپەرشتی دوو ئەفسەر بووهو لە دوێنێ تیمی ھەولێر دەست بەکارەکانی خۆی کردو ھەستان بە رشاندنی بارەگای وەزارەتی پێشمەرگە و بارەگای یەکەی ھەشتا و چەندین بەرێوەبەرایەتی و بارەگاکانی ھێزی پێشمەرگە.
دوای نیوەڕۆى ئەمرۆش ھەردوو تیمی سلێمانی و دھۆک دەست بەکاربوون و لە سبەینێوە ھەرسێ تیمەکە بەردەوام دەبن بۆ رشاندنی گشت بارەگا و رەبایەکانی ھێزی بێشمەرگە. ھەر کاتێ بارەگاکانی ھێزی پێشمەرگە تەواو بوون ئێمە ئامادەین ھاوکاری تیمەکانی پزیشکی و وەزارەتی ناوخۆ بکەین و ھەستین بە رشاندنی دامودهزگاو قوتابخانە و شوێنهكانى ترى پێویست.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.