سهبارهت به ڤایرۆسى كۆرۆناى نوێCOVID-19 له ههرێمى كوردستان تیمهكانى تهندروستى بۆ دۆزینهوه و پشكنینى گومان لێكراوانى ههلگرى ئهم ڤایرۆسه بهردهوامن ئهمهش دهقهكهیهتى:
1. ژمارەی هاوڵاتیان کە لە کەڕەنتینەکان بوون (٤٢٦٥) هاوڵاتین لە (٣٥) شوێنی جیاواز، لەئێستادا تەنها (١٧٨٤) هاوڵاتی لە کەرەنتین ماونەتەوە و (٢٤٨١) هاوڵاتی دەرچوون و گەڕانەوە ناو خانەوادەکانیان دوای تەواو بوونی ماوەی دوو هەفتە لەگەڵ کەڕەنتین کردنی ژمارەیەکی تری ئەمڕۆی کەرەنتین کراو کە کۆی گشتی بریتی بوو (٢٧٧) هاوڵاتی کە لە (٢٠٠) لە هەولێر، (٤٤) لە سلێمانی، (١٣) لە دهۆك ،(٢٠) هەلەبجە.
2. لەماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو (١٢٦) پشکنین ئەنجامدرا کە (٤٦) لە شاری هەولێر و (٤٧)لە شاری سلێمانی و (٣٣) شاری دهۆك، دەرەنجام (٣)تووشبووی نوێ تۆمارکرا لە شاری سلێمانی، کە تووشبووی یەکەم مناڵێکی تەمەن ٤ ساڵە لە ئیران گەڕاونەتەوە، تووشبووی دووەم ئافرەتێکی تەمەن ٢٧ ساڵە، تووشبووی سێ یەم ئافرەتێکی تەمەن ٤٥ ساڵە کە دەکاتە خزمێکی دیکەی تووشبووەکەی پێشووە کە گیانی سپارد.
3. کۆی گشتی هەڵگرانی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان لە کاتی ئێستادا (٣٧) تووشبووە، لەنێویاندا (١) مردن هەیە و (٩) نەخۆش بەتەواوی چاکبووەتەوە، و ئەوانی تر هەموویان لەژێر چاودێری پزیشکی دان.
وێڕای دەستخۆشی بۆ وەزارەتی ناوەخۆ و سوپاس بۆ پابەندبوونی هاوڵاتیان بە مانەوەیان لە ماڵەکانیاندا جارێکی تر تکا دەکەین پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی و لە ماڵەکانیان بمێننەوە و نەیەنە دەرەوە و بەرکەوتەی کەسی تر نەبن وە لە کاتی پێویستدا پەیوەندی بکەبن بە هێڵی گەرمی ژمارە (١٢٢).
وەزارەتی تەندروستی .
حکومەتی هەرێمی کوردستان
١٦ی ئازاری٢٠٢٠
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.