Erbil 38°C ھەینی 06 ئازار 17:33

هاتووچۆی هەولێر: ئه‌مشه‌و دەستمان بەسەر 52 ئۆتۆمبێلدا گرتووەکە پابەندی قەدەغەی هاتووچۆ نەبوون

هاتووچۆی هەولێر راگەیێندراوێک لەبارەی جێبەجێکردنی قەدەغەی هاتووچۆ بلاوده‌كاته‌وه‌
کوردستان TV
100%

 


بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی  هەولێر راگەیێندراوێک لەبارەی جێبەجێکردنی قەدەغەی هاتووچۆ لەلایەن شۆفێرانەوە بڵاودەکاتەوە و دەڵێت، ئەمشەو 16-3-2020 بەهۆی شکاندنی قەدەخەی هاتووچۆ 52 ئۆتۆمبێل دەستیان بەسەرداگیراوە و بەڵگەنامە لە 140 ئۆتۆمبێلی دیکە وەرگیراوە. 

راگەیەنراوێک لەهاتووچۆی هەولێرەوە:-

بەهۆی شکاندنی قەدەغەی هاتووچۆ لەلایەن هەندێک شوفێرەوە ئەمشەو مەفرەزە هاوبەشەکانی هاتووچۆو ئاسایش وزێرەڤانی و پۆلیسی هەولێر بەدەستخۆشیەوە دەستیان گرت بەسەر 52 ئوتومبێل وەهەروەها بەلگەنامەکانیش لە 140 ئوتومبێل وەرگیرا.

وەئوتومبێلە دەست بەسەر داگیراوەکانیش خرانە گەراجی دەست بەسەر داگرتنی هاتووچۆی هەولێر بەبریاری بەرێز پارێزگار کە سەرۆکی ژووری ئۆپەراسیۆنەکانە، بۆیە داواو تکا لە هەموو لایەک دەکەین کە بۆ سەلامەتی خۆیان وخۆشەویستانیان وەهەروەها بۆتوشنەبون بەسزا پابەندی قەدەغەی هاتووچۆبن.

بەهیوای سەلامەتی بۆ هەموو لایەک

ب . هاتووچۆی هەولێر
2020/3/16

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.