فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستی به‌سره ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه رایگه‌یاند ، ئافره‌تێكی ته‌مه‌ن 59 ساڵ كه چه‌ند نه‌خۆشییه‌كی دیكه‌ی درێژ خایه‌نی هه‌بووه ، له نه‌خۆشخانه‌ی سه‌دری فێركاری به ڤایرۆسی كۆرناوه گیانی له‌ده‌ستداوه ، ئه‌مه‌ش دووه‌م حاڵه‌تی گیان له‌ده‌ستدانه له‌به‌سره تۆمار ده‌كرێت .
هاوكات ته‌ندروستی ره‌سافه‌ی به‌غدا رایگه‌یاند: حه‌وت كه‌سی دیكه تووشی ڤایرۆسی كۆرناو بوون و هاوكات كه‌سێكیش به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه گیانی له‌ده‌ستداوه.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
ژێده‌ر / میدیای عێراق
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.