سوپای عێراق ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه رایگه‌یاند: چه‌ند مووشه‌كێك له‌بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی له‌عێراق كه‌وتوونه‌ته خواره‌وه كه هێزی بیانی تێدایه.
له‌مباره‌یه‌وه شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منی رایگه‌یاند: ئێواره‌ی دوێنێ دوو مووشه‌ك له پێگه‌كانی هێزه ئه‌منییه‌كان له سه‌ربازگه‌ی به‌سمایه له باشووری به‌غدا كه‌وتوونه‌ته خواره‌وه.
شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منی راشیگه‌یاند كه مووشه‌كه‌كان له زه‌وییه‌كی كشتوكاڵی كارگه‌كانی خشتی نه‌هره‌وان هه‌ڵدراون.
هاوكات ئاژانسی فرانس پرێس بڵاویكردۆته‌وه كه رۆكێته‌كان له‌و به‌شه‌ی سه‌ربازگه‌كه كه‌وتوونه‌ته خواره‌وه كه هێزه هاوپه‌یمانه‌كانی تێدایه.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.