به‌سه‌رپه‌رشتی دكتۆر سامان حسێن به‌رزنجی، وه‌زیری ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێم و ئاماده‌بوونی پۆلیسی قائیمقامیه‌تی ناوه‌ندی هه‌ولێر و تیمه‌كانی پشكنین و بهدواداچووني سه‌ر به‌وه‌زاره‌ت، له به‌رده‌وامی هه‌ڵمه‌تی دڵنیابوون له نرخ و جێبه‌جێكردنی ڕێنماییه ته‌ندروستیه‌كان، چوار كارگه‌ی دروستكردنی پێداویستی پاككه‌ره‌وه‌و تهعقیمكردنیان ، به‌هۆی باپه‌ند نه‌بوون به ڕێنماییه ته‌ندروستییه‌كان داخست.
شایانی باسه لێژنه‌كانی پشكنین به‌رده‌وامن له گه‌ڕانیان و داوا له هاووڵاتیان ده‌كه‌ن له‌كاتی بینینی سه‌رپێچی و پابه‌ند نه‌بوون به ڕێنماییه‌كانه‌وه په‌یوه‌ندییان پێوه بكه‌ن.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.