به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان هۆشداری ده‌دات و رایده‌گه‌ێنێت، هه‌رێمی كوردستان له ماوه‌ی ئه‌م چه‌ند رۆژه‌ی داهاتوو به كه‌شێكی ناسه‌قامگیر تێپه‌ڕ ده‌بێت .
هه‌روه‌ها ده‌شڵێت: ئه‌مڕۆ باران بارین به‌شێك له ناوچه‌كانی پارێزگای هه‌ولێر و لێزمه باران به‌شێك له سنووری پارێزگای دهۆك ده‌گرێته‌وه, سبه‌ی چوار شه‌ممه‌ش كاریگه‌ری نزمه پاڵه په‌ستۆیه‌ك كه سه‌نته‌ری ئه‌م نزمه پاڵه‌په‌ستۆیه، ده‌كه‌وێته سه‌ر به‌شێك له ناوچه‌كه‌مان.
به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی راشیده‌گه‌ێنێت، له‌مشه‌ودا كاریگه‌ری باران بارین درێژ ده‌بێته‌وه بۆ سه‌ر ته‌واوی ناوچه‌كه‌مان و ئاستی باران بارین له دهۆك به‌تایبه‌تی سنووری نێوان پارێزگای دهۆك و هه‌ولێر وه‌ك مێرگه‌سوور، بارزان ، ئاكرێ، ئامیدی، هه‌روه‌ها سه‌نته‌ری دهۆك و ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری پارێزگای دهۆك.
هه‌روه‌ها كه‌شناسی پێشبینی ئه‌وه‌شی كردووه كه له‌سه‌نته‌ری هه‌ولێر و قه‌زاو ناحیه‌كانی ناوچه شاخاوییه‌كان، ئه‌گه‌ری باران بارینی به‌لێزمه‌و زۆر هه‌یه ,پارێزگای سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه‌و كه‌ركووك ئاستی بارانی مامناوه‌ند ده‌بێت،پێشبینی به‌فر بارینیش له‌سه‌ر لووتكه‌ی ناوچه شاخاوییه سنوورییه‌كان هه‌یه .
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: ئه‌گه‌ری به‌رزبوونه‌وه بارسته‌یه‌ك له تۆزوخۆڵ هه‌یه له ناوچه‌كانی باشووری هه‌رێم كه له‌گه‌ڵ باران تێكه‌ڵ ده‌بێت و پله‌كانی گه‌رما روو له نزم بوونه‌وه ده‌كات به3 تا 6 پله‌ی سیلیزی ، هاوكات خێرایی با زیاد ده‌كات و هه‌وره‌تریشقه‌ش له كاتی باران بارین ده‌بێت ،رۆژی پێنج شه‌ممه كاریگه‌ری ئه‌م شه‌پۆڵه كۆتایی دێت، به‌لام باران بارین له‌سه‌ر ناوچه‌كه‌مان به پچڕپچڕی ده‌مێنێته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.