ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 17/3/2020 وهزاۆهتی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕیارێكی نوێی ده‌ركرد، به پێی بڕیاره‌كه‌ش هه‌ر كه‌سێك سه‌رپێچی بكات له ڕێنماییه‌كانی وه‌زاره‌تی ناوخۆ و پابه‌ندی ڕێنماییه‌كان نه‌بێت و به ئۆتۆمبیل هاتووچۆ بكات به بڕی 100 هه‌زار دیناری عێراقی سزا ده‌درێت.
هه‌روه‌ها له بڕیاره‌كه‌دا هاتووه ئه‌گه‌ر هاتوو بۆ جاری دووه‌م سه‌رپێچی كرد ئه‌وا به بڕی 300 هه‌زار دیناری عێراقی سزا ده‌درێت و ئۆتۆمبیله‌كه‌شی بۆ ماوه‌ی 5 ڕۆژ ده‌ستی به‌سه‌ردا ده‌گیرێت.
هه‌روه‌ها ڕاشیگه‌یاندووه ئه‌م بڕیاره له ڕۆژی ده‌ستبه‌كاربوونیه‌وه كاری پێده‌كرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.