به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی له ڕاگه‌ێندراوێكدا ڕایگه‌یاند: به‌تۆمه‌تی لێدان‌و ئه‌شكه‌نجه‌دانی هاوڵاتییه‌ك‌و ڕفاندنی هاوسه‌ره‌كه‌ی، مه‌فره‌زه‌كانی به‌شی پۆلیسی پێنجوێن دوو تۆمه‌تباریان ده‌ستگیركرد.
له ڕاگه‌ێندراوه‌كه‌دا هاتووه: پاش ئه‌وه‌ی ڕۆژی 2020/3/16 هاوڵاتییه‌ك كه پیشه‌ی ڕۆژنامه‌نوسه‌و له‌بواری مافه‌كانی مرۆڤدا كارده‌كات، له‌بنكه‌ی پۆلیسی پێنجوێن سكاڵای له‌سه‌ر دو كه‌سی نه‌ناسراو تۆماركرد، كه هاوسه‌ره‌كه‌یان ڕفاندووه‌و به‌شێوه‌یه‌كی نادروست‌و دور له‌ڕه‌وشتی مرۆڤایه‌تی وێنه‌یان گرتووه، هه‌روه‌ها له‌ژێر ئه‌شكه‌نجه‌و لێداندا ده‌ست‌و سه‌ری سكاڵاكاریان شكاندووه، به‌سه‌رپه‌رشتی راسته‌وخۆی عه‌میدی مافپه‌روه‌ر ئاسۆ شێخ ته‌ها، به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لێكۆڵینه‌وه‌كان بۆ دۆزینه‌وه‌ی تۆمه‌تباران ده‌ستیپێكرد.
پاش وه‌رگرتنی بڕیاری به‌ڕێز دادوه‌ر، توانرا له‌ماوه‌ی دو كاتژمێردا شوێنی هه‌ردو تۆمه‌تباره‌كه بدۆزرێته‌وه‌و له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌كانی به‌شی پۆلیسی پێنجوێنه‌وه ده‌ستگیركران‌و له‌به‌رده‌م دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه‌دا دانیان به‌تاوانه‌كه‌یاندانا.
له‌ئێستادا هه‌ردوو تۆمه‌تبار (ك،م،س) ته‌مه‌ن 30 ساڵ دانیشتوی ناحیه‌ی عه‌ربه‌ت‌و (ج،ح،ع) ته‌مه‌ن 37 ساڵ دانیشتوی قه‌زای پێنجوێن، به‌بڕیاری دادوه‌رو به‌پێی مادده‌كانی (421) (405-31) له‌یاسای سزادانی عێراقی راگیراون‌و لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵیاندا به‌رده‌وامه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.