سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان سه‌ره‌خۆشی له بنه‌ماڵه‌ی تێكۆشه‌ری ناسراو كاك حه‌مه‌ى كاكه‌ڕه‌زاى سه‌رگه‌ڵوو ده‌كات و هاوخه‌میى خۆى به خانه‌واده و كه‌سوكارى به‌ڕێزیان گه‌یاند.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 17/3/2020 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له په‌یوه‌ندییه‌كى ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز عارف ته‌یفوور، پرسه و سه‌ره‌خۆشى له خۆیان و خانه‌واده‌ى كه‌سایه‌تیى كۆمه‌ڵایه‌تى و سیاسى و تێكۆشه‌رى دێرینى كوردستان خوالێخۆشبوو حه‌مه‌ى كاكه‌ڕه‌زاى سه‌رگه‌ڵوو كرد و هاوخه‌میى خۆى به خانه‌واده و كه‌سوكارى به‌ڕێزیان گه‌یاند.
لاى خۆیه‌وه به‌ڕێز عارف ته‌یفوور سوپاس و پێزانینى خۆى و خانه‌واده‌ى خوالێخۆشبوو‌ى بۆ به‌ڕێز سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان ده‌ربڕى.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.