Erbil 38°C ھەینی 20 شوبات 18:59

ئاسایشی سیدەکان: هیچ کەسێک ناتوانێت بە شێوەی نایاسای بێته‌ ناو هەرێمی کوردستان

رێگرن له‌ هاتنی هاووڵاتیان بەرێگای قاچاغ لە دەروازە سنوورییه‌كان
کوردستان TV
#7
100%


لەپێناو پاراستنی ژیان و تەندروستی هاووڵاتیان و ڕێگری لەبڵاوبوونەوەی نەخۆشی كۆرۆنا و هاتنی هاووڵاتیان بەرێگای قاچاغ لە دەروازە سنوری و نافەرمیەكان بۆ نێو هەرێمی كوردستان ئاسایشی سیدەکان دڵینیان ده‌دات.

چەتۆ عبدوڵلا بەڕێوەبەری ئاسایشی سیدەکان، دڵنیای دەدات کە هیچ کەسێک ناتوانێت بە شێوەی نایاسای و بەو ڕێگا سنوری و نافەرمیانە بێته‌ ناو هەرێمی کوردستان و رایگه‌یاند: هێزه‌ ئه‌منیه‌كان لە هەوڵ و ماندوبوونەكان به‌رده‌وام ده‌بین بۆ پاراستنی ژیان و سەلامەتی هاووڵاتیان.

گوتیشی: هێزەکانی ئاسایش بەهەماهەنگی یەكەی پاسەوانانی سنور و هێزەكانی پێشمەرگەی كوردستان و بنكەكانی پۆلیس لە ئامادە باشی تەواو و چاوکراوەن لە هەر جولەیەکی نامۆ و هاتنی خەڵكی بەڕێگای قاچاغ لەسەر سنورەکانی هەرێمی کوردستان لەگەل هەردوو وڵاتی تورکیا و ئێران كە چەند رێگاو دەروازەیەكی نافەرمی لە سنوری سیدەکان لەنیوان هەرێمی كوردستان و هەردوو وڵاتی ئێران و توركیا هەن .

چەتۆ عبدوڵلا بەڕێوەبەری ئاسایشی سیدەکان ئاماژەی بەوەكرد كە توانیویانە لەپلانەكانیان سەركەوتووبن و تائێستا ڕێگایان نەداوە هیچ كەس لەو ڕێگایانەو دەربازی نێوخەڵك و ئاوایەكان ببێت، ئەو  دەنگۆیانەشی ڕەتكردەوە كە دەگوترێیت هاووڵاتیانی قاچاغ لەئێرانەوە بەبێ ڕێگری كردن و بەئاسانی دەتوانن بەڕێگاكانی ئەو ناوچەیە بهێنە نێوهەرێمی كوردستان و ببنە هۆی بڵاوبوونەوەی نەخۆشی.

بەڕێوەبەری ئاسایشی سیدەکان گوتی: جگە له‌و (9) هاووڵاتیەی كە خەڵكی سیدەكان بوون و هەفتەی راِبردوو بەڕێگای قاچاغ لە سنوری خنێرەو لۆڵان کە گومان دەکرێت هاتوچۆی ئێرانیان کردبێت و دەست بەسەر کراون و لەلایەن لەبەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سۆران خراونەتە ژێر چاودێری تەندروستی و (5) هاووڵاتی ئێرانیش کە بەمەبەستی هێنان جەڵەب و بازرگانی بەئاژەڵ و مەڕوماڵات هەر بەو ڕێگایەوە هاتبوونە سەرسنورەكان ودواتر گەڕێندراونەتەوە بۆ ئێران و هیچ هاتووچۆو جولەیەكی دیكە لەسنورەكان هەستی پێنەكراوە و داواشیان لە هاووڵاتیان كرد بۆ ڕێگری لە هەرجولەو هەوڵێكی لەو شێوەیە هاوكاری دەزگا ئه‌منیه‌كان بن.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.