Erbil 38°C ھەینی 20 شوبات 18:47

72 کاتژمێژی دیکە قەدەغەی هاتووچۆ لە پارێزگای هەڵەبجە درێژکرایەوە

نانەواخانە و دەرمانخانەکان کراوە دەبن
کوردستان TV
#7
100%


بڕیاردرا بە درێژ کردنەوەی قەدەغەی هاتووچۆ لە سنووری پارێزگای هەڵەبجە ، بۆ ماوەی ٧٢ کاتژمێری دیکە ، واتە لە کاتژمێر ١٢ی شەوی ١٧-١٨/٣/٢٠٢٠  تا کاتی دیاری کراو .

بەسەرپەرشتی بەڕێز ئازاد تۆفیق پارێزگاری هەڵەبجە و بە ئامادەبوونی ئەندامانی ژووری ڕووبەرووبونەوەی ڤایروسی کۆڕۆنا ، ژوورەکە کۆبوونەوە

بڕیار و ڕێنمایی و ڕاسپاردەکانی پارێزگای هەڵەبجە ، کە لە کۆبوونەوەی ڕۆژی (١٧/٣/٢٠٢٠ )پەسەند کران

لەبەر ڕۆشنایی ڕێنماییەکانی هەردوو وەزارەتی ناوخۆ و تەندروستی لە هەرێمی کوردستان و بۆ زیاتر پاراستنی تەندروستی کۆمەڵانی خەڵک و هاووڵاتیانی پارێزگای هەڵەبجە ، بۆ هەڵمەتی ڕووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا ، لیژنەی ئۆپەراسیۆنی پارێزگا ئەم بڕیار و ڕێنمایی و ڕاسپاردانەی خوارەوەی پەسەند کرد :

١ – بڕیاردرا بە درێژ کردنەوەی قەدەغەی هاتووچۆ لە سنووری پارێزگای هەڵەبجە ، بۆ ماوەی ٧٢ کاتژمێری دیکە ، واتە لە کاتژمێر ١٢ی شەوی ١٧-١٨/٣/٢٠٢٠  تا کاتی دیاری کراو .

٢ – سەرجەم سەمونخانە و نانەواخانە و دەرمانخانەکان بە پێی ڕێنماییە تەندروستییەکان کراوە دەبن .

٣ – دوکانی سەوزە و میوەکان دەتوانن بە هۆکارەکانی گواستنەوەی وەک ( عەرەبانە و پیکاب و .... هتد ) بە کۆڵانەکانی ناو شاردا و دوور لە شەقامە سەرەکییەکان ، سەوزە و میوە بفرۆشن .
٤ – دوکانی گۆشت فرۆشەکان تەنھا رۆژی٢٠٢٠/٣/١٨ لەکاتژمێر ٦بەیانی تا١١ نیوەرۆ دەکرێنەوە لە ژێر چاودێری لیژنە ھاوبەشەکانی قائمقامیه‌ ت وە پێویستە ھاولاتیان لەو کاتەی دیاری کراوە پیداویستیەکەیان بکرن چونکە دوای ئەو بەروارە دادەخرێت ، بە ڕەچاوکردنی ئەم خاڵانەی خوارەوە :
ێ-  بە هیچ شێوەیەک قەرەباڵغی ڕێگەپێدراو نیە .
ب- لە کاتی وەستان و سەرەدا ، دەبێت نێوان کڕیارەکان لە ٢م کەمتر نەبێت .
ج- پێویستە ڕەچاوی سەرجەم ڕێنماییە تەندروستییەکان بکرێت ، کە لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی و بەڕێوەبەرایەتی ڤێتێرنەری و لیژنەکان دەردەچێت . وەک بەکارهێنانی دەمامک و دەستکێش و بە بەردەوامی مەوادی پاکژ کردنەوە بەکار بهێنن .
د- کڕیارەکان بە هیچ شێوەیەک بواری چوونە ناو دوکانی گۆشت فرۆشەکانیان نیە و دەبێت شریتی قردێلەیی دابنرێت بۆ جیاکردنەوەیان .
هـ- هەر دوکانێک پێویستە کەسێکی تایبەت ، بۆ وەرگرتن و ژماردنی پارە لە کڕیارەکان دابنێت .
وـ- بە پێچەوانەی ئەم ڕێنماییانەوە ، دوکانەکانیان دادەخرێت و ڕووبەڕووی ئیجرائاتی یاسایی دەکرێنەوە .
٥ – سەرجەم هەفتە بازاڕەکانی ناو شاری هەڵەبجە جگە ئەوانەی ناو بازاڕ ، کراوە دەبن،  لەژێر چاودێری لیژنە ھاوبەشەکانی قایمقامیەت بە ڕەچاوکردنی سەرجەم ڕێکارە تەندروستییەکان و ئەم ڕێنماییانەی خوارەوە:
ێ- قەرەباڵغی ڕێگەپێنەدراوە .
ب- لە کاتی وەستاندا نێوان کڕیارەکان ٢م کەمتر نەبێت .
ج- پێویستە ڕەچاوی ڕێنماییە تەندروستییەکان بکرێت ، لە بەکارهێنانی دەمامک و دەستکێش و مەوادی پاکژ کردنەوە .
د- لە هەفتەبازاڕەکاندا ژمارەی کاشێرەکان پێویستە زیاد بکرێت ، بۆ خێراکردن و کەمکردنەوەی قەرەباڵغی .
هـ- بە پێچەوانەی ئەم ڕێنماییانەوە ، هەفتەبازاڕەکانیان دادەخرێت و ڕووبەڕووی ئیجرائاتی یاسایی دەکرێنەوە .
داواکارین خاوەن هەفتە بازاڕەکان هاوکاری کڕیارەکان بە پێدانی دەمامک و دەستکێش بکەن.
٦ - بە پێی بەیانی ژمارە ( ١٩ )ی ساڵی ٢٠٢٠ وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، هاتووچۆی ئۆتۆمبێل و ماتۆڕ بە هەموو شێوەیەک بۆ هەفتەبازاڕ و شوێنە ڕێگاپێدراوەکان قەدەغەیە و ڕووبەڕووی ئیجرائاتی یاسایی دەبنەوە .
تێبینی: لە کاتی دەرچوونی هەر بەیان و بڕیارێک ، کە لە وەزارەتی ناوخۆ دەدرێت ، ئەوا ئەو بڕیارە دەبێتە بڕیاری فەرمی .
ئازاد تۆفیق ڕەحیم
پارێزگاری هەڵەبجە

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.