Erbil 38°C ھەینی 06 ئازار 09:59

سعودیە نوێژی بە کۆمەڵ لە مزگەوتەکان ڕاگرت

ته‌نها له‌ مزگه‌وته‌كان بانگ ده‌درێت
کوردستان TV
100%


بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە سعودیە، بەرپرسانی ئەو وڵاتە بڕیاریاندا بە راگرتنی نوێژی بە كۆمەڵ لە مزگەوتەكان.

ئه‌مرۆ سێ شه‌ممه‌ 2020/3/17 بەپێی هەواڵێكی ماڵپەڕی (عوكاز)ی سعودی، دەستەی گەورە زانایانی سعودیە كۆبوونەتەوە و بڕیارێكیان دەركردووە تایبەت بە ئەنجامدانی نوێژی بەكۆمەڵ و نوێژی هەینی ئەوەش بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا و مەترسی ئەو ڤایرۆسە لەسەر ژیانی هاووڵاتیان.

دەستەی گەورە زانایانی سعودیە بڕیاریانداوە بە ڕاگرتنی نوێژی بە كۆمەڵ لە مزگەوتەكان و تەنها لەكاتی نوێژەكاندا بانگ بدرێت، بەڵام ئەو بڕیارە هەردوو حەرەمی پیرۆز ناگرێتەوە.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا وەزیری تەندروستی سعودیه‌ ئاماده‌بووه‌  ڕاپۆرتێكی له‌باره‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا پێشكەش كردووه‌ پێی راگه‌یاندوون كه‌ ڤایرۆسه‌كه‌ زۆر مه‌ترسیداره‌ و له‌ قه‌ره‌باڵغی ده‌گوازرێته‌وه‌.

تاکو ئێستا 133 کەس لە وڵاتی سعودییە تووشی کۆرۆنا بوون و شەش کەس لە تووشبووەکانیش چاکبوونەتەوە.

كوردستان TV

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.