Erbil 38°C دووشەممە 23 شوبات 14:08

گەشتی ئاسمانی لەسەرجەم فڕۆکەخانەکانی عێراق ڕاگیرا

تاوەكو 24ی ئەم مانگە
کوردستان TV
100%


بە بڕیاری وەزارەتی گواستنەوەی عێراق، گەشتە ئاسمانییە دەرەكی و ناوخۆییەكان لە سەرجەم فڕۆكەخانەكانی ئه‌م وڵات تاوەكو 24ی ئەم مانگە ڕادەگیرێن.

لە بەیاننامەیەكی وەزارەتی گواستنەوەی عێراق هاتووه‌، لە پێناو رێگریكردنە لە بڵاوبوونەوە و تەشەنەكردنی زیاتری ڤایرۆسی كۆرۆنا لە عێراق بڕیاریانداوە بە ڕاگرتنی گەشتە ئاسمانییەكان لە سەرجەم بەشەكانی ناوخۆ و دەرەوە لە ئێوارەی ئەمڕۆوە 17-3-2020 تاوەكو 24ی ئەم مانگە ده‌جێته‌ بواری جێبه‌جێكردن.

ئەم بڕیارە لە چوارچێوەی پابەندبوونە بە بڕیارەكانی لیژنەی دیوانیی تایبەت بە بەرەوپێشچوونەكانی دۆخی تەندروستی و رێكارەكانی بەرەنگاربوونەوەی مەترسییەكانی بڵاوبوونەوەی كۆرۆنا لە عێراق.

شایه‌نی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه‌، دوێنێ دووشه‌ممه‌ وەزارەتی گواستنەوەی عێراق رایگەیاند، كاتژمێر 6:00ی ئێوارەی رۆژی سێشەممە 17/3/2020 ئاسمانی عێراق بەڕووی گەشتەكانی ناوخۆیی و دەرەوەدا دادەخرێت.

كوردستان TV

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.