Erbil 38°C ھەینی 20 شوبات 18:50

هاوڵاتییەکی ئێرانی ڕادەستی تیمە تەندروستییەکان کرا

خۆی بەتیمە تەندروستییەكان نەناساندبوو
کوردستان TV
#7
100%

مەفرەزەكانی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی هاوڵاتییەكی ئێرانی-یان دەستگیركرد كە خۆی بەتیمە تەندروستییەكان نەناساندبوو.

مەفرەزەكانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی كە به‌مه‌به‌ستی‌ جێبه‌جێكردنی‌ بڕیاری‌ ڕاگرتنی‌ هاتوچۆ بەناو شاری سلێمانیدا بڵاوەیانپێكراوە، هاوڵاتییەكی ئێرانی-یان دەستگیركردو ڕادەستی تیمە تەندروستییەكانیان كرد كە ئەو كه‌سه‌ به‌نایاسایی هاتۆتە ناو شاری سلێمانی‌و خۆی بەتیمە تەندروستییەكان نەناساندووە.

هاوڵاتییەكە ناوی (پ، ن)و ڕەگەزنامەی ئێرانییەو لەیەكێك لەشەقامەكانی شاری‌ سلێمانی‌و لەلایەن مەفرەزەكانی پۆلیسی سلێمانییەوە دەستگیركراو ڕادەستی تیمە تەندروستییەكان كرا.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی داوا لەهاوڵاتیان دەكات كە ئه‌گه‌ر زانیارییان لەسەر هەركەسێك هه‌یه‌ كە لەئێران‌و وڵاتانی‌ دیكەوە گەڕاوەتەوەو خۆی بەتیمە تەندروستییەكان نەناساندووە، پەیوەندی بەهێڵە گەرمەكانی پۆلیسی پارێزگای سلێمانییەوە بكات بەژمارە:

104 بەشی پۆلیسی فریاكەوتن 
105 بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی - ڕاگەیاندن‌و پەیوەندییەكان

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.