Erbil 38°C ھەینی 20 شوبات 18:49

وەزارەتى خوێندنى باڵا ده‌نگۆیه‌ک ره‌تده‌کاته‌وه‌

لەبارەى پرۆسەى خوێندنى ئەمساڵ
کوردستان TV
#7
100%


ڕونکردنەوەیەک لە ڕاگەیاندنى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى

گروپێکى ساختە بەناوى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى زانیارى لەبارەى پرۆسەى خوێندنى ئەمساڵ بڵاوکردۆتەوە، گوایە ئەمساڵ بە ساڵى دەرچون بۆ خوێندکاران و قوتابیانى زانکۆ هەژماردەکرێت.

لێرەوە وەک ڕاگەیاندنى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ئاگادارى سەرجەم قوتابیان و خوێندکارانى خۆشەویست دەکەینەوە سەرلەبەرى ئەم هەواڵە ناڕاستەو دروستکراوە، ئەم گروپەشى هەواڵەکەى بڵاوکردۆتەوە ساختەیەو هیچ پەیوەندى بە وەزارەتەوە نییە.

لێرەوەش بۆ هەموان ڕوندەکەینەوە تاکە سەرچاوەى زانیارى بۆ بڵاوکردنەوەى هەواڵى دروست، وێبسایتى ڕەسمى وەزارەت و ڕاگەیەنراوە رۆژنامەوانیەکانى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستیە.

هیوامان ژیانێکى تەندروست و سەلامەتە بۆ هاوڵاتیانى کوردستان ...

 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.