Erbil 38°C ھەینی 20 شوبات 18:50

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی سەبارەت بە ڤایرۆسی کۆڕۆنا ئامارێکی نوێی بڵاوکرده‌وه‌

كه‌سێكی دیكه‌ له‌ سلێمانی تووشی كۆرۆنا بوو
کوردستان TV
#7
100%


ڕاگەیاندراوی وەزارەتی تەندروستی ژمارە (21)

سەبارەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوی COVID-19 لە هەرێمی کوردستان، تیمەکانی تەندروستی بۆ دۆزینەوە و پشکنینی گومانلێکراوانی هەڵگری ئەم ڤایرۆسە ڕۆژانە بەردەوامن بەمەش :

1.  ژمارەی هاوڵاتیان کە لە کەڕەنتینەکان بوون (٤٣٥٨) هاوڵاتین لە (٣٥) شوێنی جیاواز، لەئێستادا تەنها (١٧١٨) هاوڵاتی لە کەرەنتین ماونەتەوە و (٢٦٤٠) هاوڵاتی دەرچوون و گەڕانەوە ناو خانەوادەکانیان دوای تەواو بوونی ماوەی دوو هەفتە لەگەڵ کەڕەنتین کردنی ژمارەیەکی تری ئەمڕۆی کەرەنتین کراو کە کۆی گشتی بریتی بوو (٩٣) هاوڵاتی کە (22) لە هەولێر، (57) لە سلێمانی، (5) لە دهۆك ،(9) هەلەبجە.

2. لەماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو (١٥٦) پشکنین ئەنجامدرا کە (٨٠) لە شاری هەولێر و (٦٢)لە شاری سلێمانی و (١٤) شاری دهۆك، دەرەنجام (١)تووشبووی نوێ تۆمارکرا لە شاری سلێمانی، کە ئافرەتێکی تەمەن ٢٧ ساڵە و هاوڕێی تووشبووێکی دوێنێ یە.

3. کۆی گشتی هەڵگرانی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان لە کاتی ئێستادا (٣٨) تووشبووە،  لەنێویاندا (١) مردن هەیە و (٩) نەخۆش بەتەواوی چاکبووەتەوە، و ئەوانی تر هەموویان لەژێر چاودێری پزیشکی دان.

وێڕای دەستخۆشی بۆ وەزارەتی ناوەخۆ و سوپاس بۆ پابەندبوونی هاوڵاتیان بە مانەوەیان لە ماڵەکانیاندا جارێکی تر تکا دەکەین پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی و لە ماڵەکانیان بمێننەوە و نەیەنە دەرەوە و بەرکەوتەی کەسی تر نەبن وە لە کاتی پێویستدا پەیوەندی بکەبن بە هێڵی گەرمی ژمارە (١٢٢).


وەزارەتی تەندروستی
حکومەتی هەرێمی کوردستان
17ی ئازاری2020

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.