قائیمقامی سۆران داوایه‌ك ئاراسته‌ی هاووڵاتیان ده‌كات ده‌ڵێت: ته‌ندروستانه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ دۆخی هه‌ستیاری كوردستان بكه‌ن سه‌باره‌ت به ڤایر‌وسی كۆرۆنا.
كرمانج عزه‌ت قائیمقامی سۆران به كوردستان تیڤی راگه‌یاند هه‌وڵه‌كانمان به‌رده‌وامن بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا و پاراستنی ته‌ندروستی هاووڵاتیان.
له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا تیمه‌كانی ته‌ندروستی به‌رده‌وام چاودێری هاووڵاتیان و باری ته‌ندروستیان ده‌كه‌ن و پشكنینیان بۆ ئه‌نجام ده‌ده‌ن، خۆشبه‌ختانه‌ش هاووڵاتیان هۆشیاری باشیان هه‌یه له هه‌ر حاڵه‌تیكدا سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌و شوێنه‌كانی پشكنین ده‌كه‌ن بۆ دڵنیابوون.
قائیمقامی سۆران گوتیشی: شه‌وی رابردوو هاووڵاتیه‌ك پشكنینی بۆ كرا‌و نموونه‌یه‌كی نێردرا بۆ تاقیگه‌ی ناوه‌ندی هه‌ولێر كه پێوێستی نه‌ده‌كرا له هه‌ندێ میدیاكاران گه‌وره‌ی بكه‌ن دوور بوو له‌و ڤایرۆسه.
قائیمقامی سۆران راشیگه‌یاند كه حاڵه‌ته‌كه به‌و شێوه‌یه نییه وا له قه‌باره‌ی خۆی گه‌وره‌تر بكرێت و باس بكرێت كه ببیته هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ترس و دڵه‌راوكی لای هاووڵاتیان.
داواش له میدیاكان ده‌كات ته‌ندروستانه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌و دۆخه‌ی ئێستای كوردستان بكه‌ن و به پێی بنه‌ماو پرنسیپه‌كانی رۆژنامه‌گه‌ری كار بكه‌ن و نه‌بنه هۆی وروژاندن و نیگه‌رانی.
گوتیشی: تا ئێستا هیج هاووڵاتیه‌ك له ده‌ڤه‌ری سۆران گومانی ئه‌و ڤایرۆسه‌ی له‌سه‌ر نییه و رێوشوێنهكانیشمان بۆ خۆپارێز له ڤایرۆسی كۆرۆنا پاراستنی خه‌ڵك به‌رده‌وامه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.