لهروونكردنهوهیهكدا كهوێنهیهك ده‌ست مالپه‌ری كوردستان تیڤى كه‌وتووه ، نه‌خۆشخانه‌ى نانه‌كه‌لی هه‌ولێر روونكردنه‌وه‌یه‌ك بڵاو ده‌كاته‌وه له‌سه‌ر گرته‌یه‌كى ڤیدیۆیی كه‌له‌یه‌كێك لهپهیجهكان بڵاو كراوه‌ته‌وه
نه‌خۆشخانه‌ى نانه‌كه‌لی هه‌ولێر رایدهگهێنێت ئه‌و گرته ڤیدیۆیه لەلایەن نەخۆشێک تۆمارکراوە بەم نەخۆشە بەرێزە و گشت نەخۆشانی شێرپەنجە وهاولاتییان رادەگەینین کەوا پزیشک وکارمەندانی تەندروستی بی گوێ دانە مەترسیەکان لەرۆژانی پشوو و رۆژه سەختەکان بەردەوامن لەخزمەت کردنی نەخۆشانی شێرپەنجە
راشیدهگهیهنن ، کورتە ڤیدیۆیه‌كه دەیسەلمێنیت کەوا سەرەرای پشوو
نەخۆشێکی زۆر لەنەخۆشخانە هەیە پزیشک وکارمەندانمان لەخزمەتی نەخۆشەکان دان ، بەردەوامیش دەبین بۆ بەرچاو روونی هەموو لایەک ئاماری تەنها بۆ رۆژی 17 ى 3 ى 2020 به‌م شێوه‌یه بووه
١- سەردان كردن (١٥٣ )نەخۆش کە (٣٦) نەخۆش تەنها بۆ ( متابعه ) بوو.
٢- پێدانی چارەسەری کیمیاویی (١١٧) نه خوش
٣- پیدانی چارەسەر لە دەرمانخانە(١٣٥)نه خوش
٤- پشكنینى تاقیگە زیاتر لە ( ٢٠٠ ) پشکنینی جۆراوجۆر
لهكۆتادا نه‌خۆشخانه‌ى نانه‌كه‌لی هه‌ولێر رایدهگهێنێت ، ئاگاداری نەخۆشانی بەرێز دەکەینەوە کەوا نەخۆشخانەکەمان رۆژانە لە رێگای خشتەیەکی تایبەت پزیشک وکارمەندانمان جگە لە خشتەی ئیشکگری رۆژانە بەردەوام دەبن لە پێشکەش کردنی خزمەتگوزاری تەندروستی بەگوێرەی خشتەی چارەسەری نەخۆشەکان .
ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كه‌ن كه ئاگادارى هه موو لایه ك ده كه ین كه به هیچ جۆریك ئێمه سارد نابینه وه له خزمه ت كردن
دارشتنهوهى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.