شهوی ڕابردوو حەوت مووشەك ئاراستەی بنكەی سەربازی تاجی و ناوچهی سهوزی بەغدا كران و ھاوپەیمانی نێودەوڵەتیش بنکەی سەربازی قائیم رادەستی ھێزە عێراقیەکان دەکاتەوە.
شەوی رابردوو سێ مووشهك ئاراستهی بنكهی سهربازی تاجی له باكووری بهغدا كران و چوار مووشهكی دیكهش ئاراستهی ناوچهی سهوزی بهغدا نزیك باڵیۆزخانهی ئهمەریكا كران. لهوبارهیهوه وتەبێژی ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی رایگەیاند كه لەگەڵ وتەبێژی ئۆپەراسیۆنە ھاوبەشەکانی عێراق قسەی کردووە و رێکارەکانی کشانەوەی ھێزەکانی ھاوپەیمانانی نێودەوڵەتی و رادەستکردنەوەی بنکەی سەربازی قائیم بە ھێزە عێراقییەکان باسیان لێوەکراوە.
وتەبێژەکەی ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی ڕاشیگهیاند كه لە شەڕی دژ بە تێرۆریستان و بەسزاگەیاندنی ئەوانەی ھێرشیان کردە سەر بنکەی سەربازی تاجی بەردەوام دەبن .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.