بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، ره‌وشى كه‌ش و 48 كاتژمێری داھاتوو راگەیاند
به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه رایده‌گه‌ێنێت ، ئەمڕۆ ئاسمانی ھەرێمی كوردستان ھەورو باران دەبێت، لە كاتەكانی شەودا كاریگەری بارانبارین كەمدەبێتەوە، باران بەشێوەی پچڕ پچڕ بەردەوام دەبێت.
راشیده‌گه‌ێنێت بەرزترین پلەی گەرما لە ھەولێر 16 پله‌ى سیلیزی ده‌بێت ، له سلێمانی 14 پله‌ى سیلیزی و له دھۆك 11 پلە و لە كەركووكیش 16 پلەی سیلیزی دەبێت.
به‌رێوه‌به‌رایه‌تى گشتى كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانى هه‌رێمی كوردستان ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات كه سبه‌ى پێنجشەممە ئاسمانی ھەرێمی كوردستان نیمچە ھەور دەبێت لەگەڵ بارانبارین لە ھەندێك كاتدا.


شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.