Erbil 38°C دووشەممە 23 شوبات 16:03

ئەمریکا بە مەرج پاڵپشتی لە عەدنان زورفی راسپێردراو بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی عێراق دەکات

زورفی رووبەڕووی گەندەڵی ببێتەوە، سەروەریی عێراق و مافەکانی مرۆڤ بپارێزێت
کوردستان TV
100%


- وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، مایک پۆمپیۆ رایده‌گه‌ێنێت بەمەرج پاڵپشتی لە راسپێردراو بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی عێراق، عەدنان زورفی دەکەین


وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، مایک پۆمپیۆ رایگەیاند، ئەگەر راسپێردراو بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی عێراق، عەدنان زورفی رووبەڕووی گەندەڵی ببێتەوە، سەروەریی عێراق و مافەکانی مرۆڤ بپارێزێت، ئەوا پاڵپشتی ئەمریکا و کۆمەڵگای نێودەوڵەتی بەدەست دەهێنێت.

مایک پۆمپیۆ تویتێکی بڵاوکردەوە و تیایدا کاردنەوەی نیشانداوە سەبارەت بە راسپاردنی عەدنان زورفی بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی عێراق.

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا نووسیوویەتی عێراقییەکان حکوومەتێکیان دەوێت کە سەروەریی عێراق و مافەکانی مرۆڤ بپارێزێت، پێدوایستییەکانی گەل دابین بکات و رووبەڕووی گەندەڵی ببێتەوە.

مایک پۆمپیۆ هەروەها نووسیوویەتی ئەگەرعەدنان زورفی هەموو ئەوانە بکات بە کاری لەپێشینەی کارنامەی حکوومەتەکەی، ئەوا پاڵپشتی ئەمریکا و کۆمەڵگای نێودەوڵەتی بەدەست دەهێنێت.

دوێنێ‌ سێشەممە سەركۆماری عێراق، بەرهەم ساڵح سەركردە لە هاوپەیمانی نەسر، عەدنان زورفی بۆ پێكهێنانی كابینەی نوێی حكوومەت راسپارد.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.