Erbil 38°C شەممە 20 ئەیلوول 08:18

به‌هۆی کۆرۆناوه‌ فۆلکسڤاگن بەرهەمهێنان لە ئەورووپا رادەگرێت

فۆلکسڤاگن 72 ناوەندی بەرهەمهێنانی لە ئەورووپادا هەیە
کوردستان TV
100%

فۆڵکسڤاگن لە راگەیەنراوێکدا ئەوەی خستوەتەڕوو کە بەهۆی ئەو دۆخە نادیارەی کە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) لە ئەورووپا هێناویەتییە ئاراوە لە یەکەم قۆناغدا، بۆ ماوەی دوو هەفتە بەرهەمهێنان لە ئەورووپا دەوەستێنن.

لە راگەیەنراوەکەدا هاتووە لە ۱۹ی ئادارەوە لە ئەڵمانیا کارکردن لە کارگەکانی کۆمپانیاکە دەوەستێت، بۆ پاراستنی ژیانی کارمەندەکانیش کۆبوونەوەکان بەشێوەی ئۆنلاین ئەنجامدەدرێن.

فۆلکسڤاگن کە ۷۲ ناوەندی بەرهەمهێنانی لە ئەورووپادا هەیە، یەکەم کۆمپانیای ئەڵمانیایە کە بەهۆی بڵاوبوونەوەی کۆرۆناوە کارەکانی دەوەستێنێت.

فۆلکسڤاگن لە سەرتاسەری جیهاندا، خاوەن ٦۷۰ هەزار کارمەندە.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.