له‌راگه‌یاندراوێكدا كه‌وێنه‌یه‌ك ده‌ست مالپه‌ری كوردستان تیڤى كه‌وتووه ، وه‌زاره‌تى بازرگانى و پیشه‌سازی هه‌رێمی كوردستان بڵاوی كرده‌وه كه‌ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه که‌مال موسلیم وەزیری بازرگانی و پیشەسازی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە یاوەری بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی هەرێم وبەڕێوەبەری چاودێری بازرگانی هەولێر سەردانێکی مەیدانی بۆ بازارە ڕێگە پێدراوەکانی ناو شاری هەولێر ئەنجام دا .
راشیده‌گه‌یه‌نن ، مەبەست لە سەردانەکەی وەزیری بازرگانی وپیشەسازیدا بۆ بەشێک لە دوکان و عەلوە ومارکێتەکانی شاری هەولێری پایتەخت بۆ ئەوەبوو لە نزیکەوە چاوی بە خاوەن دوکانەکان بکەوێت و لە ڕەوشی پڕۆسەی بە بازار کردن و خواستی هاووڵاتیانی بکۆڵیتەوە ؍ هەروەها دڵنییایشی دایە هەموو لایەک کە ڕەوشی ئاڵ و گۆڕی بازرگانی ئارامەو سەرجەم پێداویستیەکانی ڕۆژانەی هاووڵاتیان لە دووکانەکاندا لەبەر دەستدا هەن
وه‌زاره‌تى بازرگانى و پیشه‌سازی هه‌رێمی كوردستان راشیده‌گه‌ێنێت ، هەروەها لە میانەی سەردانەکەشیدا جەختی لەسەر هەڵواسینی نرخەکان کردەوە بۆ ئەوەی بەرچاوی کڕیارەکان روون بێت و ڕاشی گەیاند بە هیچ شێوەیەک ڕێگە نادەن بازرگانەکان یاری بە نرخەکان بکەن .
دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.