رێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان لە کۆنگرهیهكى رۆژنامەوانیدا لهشاری سلێمانى رایگەیاند ، لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆماندا، دوای ئاڵوگۆری بیروڕا گەیشتین بەو بڕوایەی کە بڕیار بدەین قەدەغەکردنی ھاتوچۆ بۆ ماوەی پێنج رۆژی دیکە درێژ بکرێتەوە
وهزیری ناوخۆی ههرێمی كوردستان راشیگهیاند درێژکردنەوەی قەدەغەی هاتووچۆ لە کاتژمێر 12 ی ئەمشەوەوە دەستپێدەکات و تا کاتژمێر 12 ی رۆژی دووشەممە 23 ی ئەم مانگە بەردەوام دەبێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.