مەفرەزەكانی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی هاوڵاتییەكی ئێرانی-یان دەستگیركرد كە خۆی بەتیمە تەندروستییەكان نەناساندبو.
مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی ڕاپەڕینی سەربە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بڵاویان كردهوه كە بەمەبەستی جێبەجێكردنی بڕیاری ڕاگرتنی هاتوچۆ لەسنوری ڕاپەڕین بڵاوەیانپێكراوە، هاوڵاتییەكی ئێرانی-یان دەستگیركردو ڕادەستی تیمە تەندروستییەكانیان كرد كە ئەو كەسە لەقەزای چەمچەماڵەوە ویستویەتی بێتە ناوشاری سلێمانییەوە .
راشیدهگهیهنن هاوڵاتییەكە ناوی (ه ، م)و ڕەگەزنامەی ئێرانییەو تەمەنی 49 ساڵەو بەنایاسیی لەهەرێمی كوردستان ماوەتەوە و لە قەزای چەمچەماڵەوە ویستویەتی بێتە ناو شاری سلێمانییەوە ، لەیەكێك لە بازگەكانی پۆلیس لە ڕاپەڕین دەستگیركرا .
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی داوا لەهاوڵاتیان دەكات كە ئەگەر زانیارییان لەسەر هەركەسێك هەیە كە لەئێرانو وڵاتانی دیكەوە گەڕاوەتەوەو خۆی بەتیمە تەندروستییەكان نەناساندووە، پەیوەندی بەهێڵە گەرمەكانی پۆلیسی پارێزگای سلێمانییەوە بكات بەژمارە:
104 بەشی پۆلیسی فریاكەوتن
105 بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان.
شوان عهزیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.